1

بابه‌ت: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

به‌ناوی خودا،
سڵاو له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وای ئێس ئێم 21.
پێم خۆشه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ستایل و بانه‌ری یانه‌ بكه‌م، ئه‌ویش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمانمان هه‌بێت هه‌م له‌ ڕووی ستایل و هه‌م له‌ ڕووی بانه‌ریشه‌وه‌.

ستایل: جێگیركردنی ڕه‌نگی یانه‌ بۆ هه‌میشه‌یی.
- پێم باشه‌ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی یانه، ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی پێشوو بێت كه‌ كاك ئاسۆ به‌جوانترین شێوه‌ ئاماده‌ی كردبوو.
ته‌نیا با له‌ بۆنه‌كاندا بۆماوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌نگی تر بگۆڕدرێت و دواتر ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ وه‌ك خۆی دابنرێته‌وه‌!

بانه‌ر: جێگیركردنی بانه‌ر بۆ هه‌میشه‌یی.
بانه‌ر كه‌ سه‌ره‌كیترینه‌ بۆ سایت، به‌زه‌حمه‌ت ماڵپه‌ڕێك ده‌دۆزیته‌وه‌ گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر بانه‌ر بهێنێت، بۆیه‌ پێم باشه‌ ئێمه‌یش ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ نه‌شكێنین و بانه‌رێكی هونه‌ری به‌مانا بۆ یانه‌ جێگیر بكه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بانه‌ری پێشووی ستایله‌ ڕه‌شه‌كه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌بوو، هیوادارم دابنرێته‌وه‌.

- ئه‌وانه‌ پێشنیارن ده‌شێ قبوڵی نه‌كه‌ن.

2

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

ده‌ست خـۆش بـۆ پێشنیـاره‌كــانت

1- ده‌ربـاره‌ی ستایلی یـانه‌ی به‌رای منیش بـاجێگیری بكه‌ین هـه‌ر وه‌ك خـۆد ئـامـاژه‌ت پێكـرد بـا بۆ بۆنه‌كـان بگۆرین ، به‌ڵام بـا هـه‌ر ئه‌م ره‌نگـه‌بێت نه‌ك ره‌شــه‌كـه‌ .

2 - ده‌ربـاره‌ی بـانه‌ر بـائه‌ویش جێگیر بێت به‌ڵام له‌ كـاتی بۆنه‌ و یـاده‌كـان بگۆرێت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

بۆ بانه‌ره‌كه‌ كارێك ده‌كه‌م كه‌ بتوانن له‌ سوچێكی بانه‌ره‌كه‌ چوارچێوه‌یه‌ك هه‌بێت تاكو له‌ بۆنه‌كاندا ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ لێی دابنرێت.
بۆ ڕه‌نگه‌كه‌ش له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون چی بێت، من خۆم ڕه‌شه‌كه‌ی پێشووم پێ جوانتره‌.

4

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌نگ لای من ئاساییه‌ هه‌ر ڕه‌نگێك كه‌ ئێوه‌ ده‌یڵین
به‌ڵام شتێكی تر هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ باشی ده‌زانن ، ده‌یكه‌مه‌ دووڕه‌نگ یه‌كیان سه‌ره‌كی یه‌كیان یه‌ده‌گ ئه‌ندامان ئازاد بن له‌وه‌ی كه‌ كامیان به‌كار دێنن .

سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌ڵێن چی هه‌روا له‌ هه‌ردوو لا ( 3 سم ) بچوك بكرێته‌وه‌ ؟

سه‌باره‌ت به‌ بانه‌ر ( كاك سه‌رهه‌نگ ) ماشالله ده‌ستێكی هونه‌ریت هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی بانه‌ر
هه‌وڵبده‌ بانه‌رێك دروست بكه‌ تا ئێمه‌ش هه‌ڵسین به‌ گؤرانكارییه‌كان .

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م پێشنیاره‌ ..

5

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

باشه‌ من بانه‌رێك دروست ده‌كه‌م، به‌س جارێ فۆنته‌ كوردییه‌كانم نیه‌، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌مێك دره‌نگ بكه‌ویت.

6

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

ئه‌ی ته‌سكی ستایل .؟؟؟

7

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

ته‌سكی ستایل به‌ڕای من شێتكی جوانه‌، وه‌ها بیهێڵنه‌وه‌.

8

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

smile به رای منیش ٢ستایل زورباشه با ئةندام ئازادبیت لةگورینی ستایل وةلةو ئةوستایلةش زور جوانة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

9

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

ڕاستی منیش ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌که‌ی پێشووم زۆر پێ جوان بوو ، بۆیه‌ چاکتر ئه‌وه‌یه‌ دوو ستایل بێت به‌ڵام ئه‌ویان بکرێت به‌ سه‌ره‌کی.
بانه‌ریش کاک ئاسۆ وته‌نی ئه‌وه‌ کاک سه‌رهه‌نگ خۆی ده‌توانێ به‌ شێوازێکی جوان و مانادار بانه‌رێک دروست بکات إن شاءالله‌ ئه‌ویش جێگیر ده‌کرێت ئه‌گه‌ر به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ک بوو.
کاک ئاسۆ له‌باره‌ی ته‌سکی ستایلیش من زۆر پێم جوانه‌ و شتێکی تازه‌یه‌ ، ده‌ستت خۆش بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

10

وه‌ڵام: بابه‌ت \ پێشنیار بۆ ستایل و بانه‌ر.

ئۆكه‌ی ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
ڕیككه‌وتین .