بابه‌ت: کێ بروابهچارهسهرهکانم ناکات بابێته لام به‌به‌ڵگه‌وه بۆى ده‌سه‌لمێنم
[center]مامۆستا عه‌لى مه‌حمود حسێن ناسراو به مه‌لا (على که‌ڵه‌ک) له وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئاراسته‌ى ده‌کرێت به ساتى به سایتى جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند: من له ئه‌مریکاوه داوه‌تنامه‌م بۆ هاتووه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى کۆمه‌لێک که‌س.
مامۆستا عه‌لى ده‌ڵێت: من به پشت به‌ستن به قورئانى پیرۆز‌و فه‌رمووده‌کانى پێخه‌مبه‌ر درودى خواى لێبێت هه‌ڵ ده‌ستێت به چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشه‌کان.
وتیشى: له‌زۆر بواردا کار ده‌که‌م له‌وانه‌ش چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌کان و ده‌رکردنى جن له له‌شى مرۆڤ و منداڵنه‌بوون و شه‌کره‌و لاوازى سێکسى و په‌ستان به‌رزبوون و که‌ڵه‌شاخ و چه‌ندین بوارى تر.
وتیشى: له ئێستادا داوهتنامهیهکم له ئه‌مریکاوه پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ى بچمه ئه‌وێ چهرهسهرى کۆمه‌ڵێک نه‌خۆش بکه‌م، جگه له‌وه‌ش نه‌خۆش له ئێران و وڵاتانى تره‌وه دێنه لام بۆ ئوه‌ى چاره‌سه‌ریان بۆ بکه‌م.
راشیگه‌یاند: من نه‌خۆشخانه‌یه‌کى خێرخوازیم داناوه به‌ڵام هه‌تا له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه مۆڵه‌تى ره‌سمیم پێنه‌دراوه‌و ته‌نها له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێاقییهوه مۆڵه‌تم پێ دراوه.
مه‌لا عه‌لى که‌ڵه‌ک له‌باره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ره‌خنه‌ى ئاراسته ده‌که‌ن ده‌ڵێت: هه‌ر که‌سێک و هه‌ر پسپۆرێک ره‌خنه ئاراسته‌ى کاره‌کانم ده‌کات ده‌توانێت سه‌ردانى بکات بۆ ئه‌وه‌ى به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنێت.
وتیشى: هه‌تا ئێستا نزیکه‌ى دوو ملیۆن خێزان سه‌ردانیان کردووم و زیاتر له سێ هه‌زار حاڵه‌تم چاره‌سه‌رکردووه.
مه‌لا عه‌لى مامۆستایه‌کى ئاینیه‌و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه له شارى هه‌ولێر کار ده‌کات به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌ردانى ده‌که‌ن و رۆژانه‌ش بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر چه‌ندین نه‌خۆش له‌شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه سه‌ردانى ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن زۆر که‌سیشه‌وه به‌رده‌وام رووبه‌رووى ره‌خنه‌ى توند بۆته‌وه له‌سه‌ر کاره‌کانى
جه ماوه ر[/center]
[/center]