بابهت: نیو سەدە بەسەر کۆچی دواییی شێوەکار جواد سەلیم کراییهوه
[center]
یادی تێپەڕینی نیو سەدە بەسەر کۆچی دواییی شێوەکار جواد سەلیم کراییهوه
دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ئاهەنگێکی گەورە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی نیو سەدەی کۆچی دواییی شێوەکاری عێراقی جواد سەلیم ساز دەکا.
ئەو ئاهەنگە کە لەلایەن هونەرمەندان سامی عەبدولحەمید و عەواتف نەعیمەوە بەڕێوە چوو، جیا لە خوێندنەوەی شیعر، تیپی سیمفۆنیای عێراقی ئاهەنگێکی موزیکی تێدا پێشکێش کرد.
هاوکات لە ئاهەنگەکەدا شانۆگەرییەکیش هاته پێشاندان بە ناوی (جواد سەلیم پاڵی بە تاوەری بابلەوە داوە)، ئەو شانۆگەرییە لە نووسین و دەرهێنانی عەقیل مەهدییە، نواندنیشی حوسێن عەلی هارف و خالید ئەحمەدە، هاوکات فیلمێک بە ناونیشانی (جوادی ئازادی) هاته پێشاندان لە بەرهەمهێنانی کەناڵی ئاسمانیی عێراقییەیە.
شایانی باسه جواد سەلیم شێوەکارێکی ناوداری عێراقییە و دیواربەندی (ئازادی) ی ناوداری لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دروست کردووە، لە ساڵی 1961دا بە هۆی تەنگژەی دڵەوە کۆچی دواییی کردووە.
zagrostv
[/center]