بابه‌ت: ئۆباما له‌گۆگڵ پڵه‌س 133 هه‌زار پرسیارى ئارِاستهكرا
ئۆباما له‌گۆگڵ پڵه‌س 133 هه‌زار پرسیارى ئارِاستهكرا
به‌یانى ئهمرِۆ سه‌رۆكى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دیدارێكى له‌گه‌ڵ گۆگڵ پله‌س له‌نێو كۆشكى ئه‌نجامدا كه‌تێیدا خوێنه‌ران له‌زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان به‌شداریان كردووه‌و 133 هه‌زار پرسیاریان ئارِاستهى ئۆباما كردووه.
به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كانى ده‌نگ و باس ئه‌وانه‌ى زۆر پرسیاریان له‌ئۆباما كردووه باسیان له‌مه‌سه‌له‌ى بێ كار‌و برسییه‌تى كردووه.
هاوڵاتیان له‌میانه‌ى به‌شدارى كردنیان لهدیدارهكهى ئۆباما 133 هه‌زار پرسیاریان ئارِاسته كردووه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه‌ئه‌وه بۆ جارى چه‌نده‌مه ئۆباما لهسایتهكانى ئینته‌رنێتى دیدارى خوێنه‌رانى ده‌كات.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم