بابه‌ت: گۆرانيه كوردیه‌كه‌ی موعینى ئه‌سفه‌هانی به‌ڕێوه‌یه
موعینی ئه‌سفه‌هانی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه له سیدیه نوێكه‌یدا گۆرانیه‌كی كوردی وتوه.
ئه‌سفه‌هانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه مانگێك تا دو مانگی تر سیدیه نوێكه‌ی كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و گۆرانیه كوردیه‌ش كه وتویه‌تی، باسی له‌وه‌كرد، كه گۆرانیه‌كی فۆلكلۆری كوردیه به شێوه‌زاری لوڕی و له‌لایه‌ن دو گۆرانیبێژی كورده‌وه وتراوه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا نه‌یتوانی ناوی ئه‌و دو گۆرانیبێژه‌ی كوردی بیربكه‌وێته‌وه.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه هه‌ر له‌و سیدیه نوێكه‌یدا دو گۆرانی سوننه‌تی ئێرانیش ده‌ڵێت.
موعینی ئه‌سفه‌هانی له ساڵی 1962 له شاری نه‌جه‌ف ئابادی سه‌ر به شاری ئه‌سفه‌هان له دایكبوه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌ستیكردوه به گۆرانی وتن له چالاكی قوتابخانهكانداو له 14 ساڵیش‌دا به ره‌سمی بوه به گۆرانیبێژ، تا ئێستا خاوه‌نی 20 ئه‌لبوم و چه‌ندین پارچه گۆرانیه.
له ساڵی 1981دا دوای ئینقلابی ئێران وڵاته‌كه‌ی جێهێشتوه‌و له ئیسپانیا گیرساوه‌ته‌وه، دواتر دوای ساڵێك رۆشتوه بۆ ئهمهریكاو له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوه.
rzgar.net