بابهت: تیمساح لە عێراق دەركەوت
بۆ یەكەمجار تیمساحێك لە باشووری عێراق دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند “ب
ۆ یەكەمجار لە مێژووی رووباری دیوانییەدا تیماسحێكی مەتر و نیوی دەركەوت”.
ئەو بەڕێوەبەرە گوتیشی كە بارودۆخ و كەشوهەوای رووباری دیوانییە یارمەتی بوونی ئەو جۆرە گیاندارە دڕندانە نادات “ت
ائێستا شیكردنەوەیەكی زانستی لەوبارەوە نییە، بۆ یەكەمجارە گوێمان لە بوونی تیمساحێك دەبێ لە رووباری دیوانییەدا”.
خەڵكی ناوچەكە دەڵێن ئەو تیمساحە جار ناجار دەردەكەوێ و ماوەی 10 خولەك لە وشكانی دەمێنێتەوە و دواتر دەچێتەوە نێو ئاوەكە، هەر لەبەر ئەوەش گەنجانی شارەكە لە ترسی ئەو تیمساحە ئێستا كەمتر مەلە دەكەن.
rzgar.net