بابه‌ت: ببوره که هه‌رجارێک من...
ببوره که هه‌رجارێک من...
له ئاشت بوونه‌وه‌دا من ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌که‌م
لهخۆبایم من به‌ڵام له‌لای تۆ هه‌ر خۆم خۆمم
له‌سه‌ر شه‌وق و ئیشقی من
فرمێسک که‌له‌سه‌ر گۆنامه
... ببوره که ئه‌له‌رزێ دڵم کاتێ سه‌رت له‌سه‌ر شانمه
کاتێک تۆ ئه‌بینم
نیگام هه‌مووی له‌سه‌ر تۆیه
هه‌مو ئاره‌زوی من
بینینی پێکه‌نینی لێوی تۆیه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم