بابه‌ت: شت کۆپی مەکە کاتێک ناتوانی (پەیست)ی بکەی!
بابه‌تێكی خۆش له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆ كه كۆپی په‌یست زۆر زۆر باوه .
شت کۆپی مەکە کاتێک ناتوانی (پەیست)ی بکەی!
Don’t copy if you can’t paste
زانایەکی موسڵمان ووتاری دەدا بۆ هەندێک خەڵک،لە میانەی ووتارەکەدا ووتی:خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتە بوو کە لە باوەشی ئافرەتێکدا بووم کە خێزانم نەبوو!!!
... خەڵکەکە هەمووی سەری سوڕ ئەما و کەوتنە بۆڵە بۆڵ
زاناکە ووتی:مەبەستم تێ نەگەشتن،من مەبەستم دایکم بوو لەو ئافرەتە،لەو کاتەدا هەموو خەڵکەکە ووتیان زۆر راستە،جوانت فەرموو
یەکێک لە ئامادە بووانی ووتارەکە رۆشتەوە بۆ مالەوە و کاتی نانی نیوەرۆ بوو،ویستی کۆپی پەیستی قسەی زاناکە بکات بۆ خێزانی،ووتی:ژنەکە خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتە بوو کە لە باوەشی ئافرەتێکی ترا بووم،ژنەکەی ووتی :ئەوە ئەڵێی چی!! پیاوەکە فریای کۆپی پەیستەکە نەکەوت لە هۆش خۆی چوو !!
کاتێک پیاوەکە هۆشی هاتەوە خۆی هاته‌وه بینی وا له نه‌خۆشخانه‌یه و ده‌موو چاوی وێنه‌ی كه‌جیری له‌سه‌ر ده‌رچووه
بۆیە کۆپی پەیست هەمیشە سەلامەت نیە
سه‌رچاوه : محی ا‌لدین پیره‌مه‌گرونی