بابهت: سەیرترین نامەی خۆشەویستی بەرۆحێکی وەرزشی
سەیرترین نامەی خۆشەویستی بەرۆحێکی وەرزشی .
...
نامەیەکی خۆشەویستی لەچەند پێگەیەکی وەرزشی بڵاوبۆوە کە کوڕێکی عاشقی وەرزش بۆ خۆشەویستەکەى ناردووەو داوای لێدەکات لەگەڵی بمێنێتەوەو بەجێی نەهێڵێت.
ئەمەش نامەکەیە:
... خۆشەویستم..
واز لەرەفتارە سەیرو نامۆکانت بێنە خۆ تۆ بالۆتێلی نیت و وەرەوە بۆ لام، چۆن رۆناڵدینهۆی رۆشتەوە بۆ خولی بەرازیلی، واز لە هاوڕێ لەخۆباییەکانت بێنە کە هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆن ئەکتەرن وەکو بۆسکێتس و گوێیان لێ مەگرە، بەوەفابە بۆم وەکو چۆن زانێتی بۆ ئینتەر بەوەفایەو مەم فرۆشە وەکو فابریگاس لەلایەن ئەرسناڵەوە، لەوانەیە هەڵەم کردبێت وەکو گواردیۆلا کە ئیبرای هەڵبژارد بۆ هێرشبەریی بەرشەلۆنە، بەڵام من زۆرم پێشکەش کردی وەک ئەبراهیمۆڤیچ بۆ چێڵسی و هرگیز سیفەتە جوانەکانی منت بیر نەچێتەوە، کە من داهێنەرم وەک میسی و جدیم وەک پێرلۆ و فەنانم وەکو رۆنی و ئازام وەکو درۆگباو و لەسەرخۆم وەک ئینێستا و خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارم وەک دیل پیرۆ، بۆیە هەلێکی ترم بدەرێ وەک چۆن ئینتەر دای بە ئەدریانۆ و بەجێم مەهێڵە لە لوتکەى خۆشەویستیت بۆم وەک چۆن زێدان لە لوتکەى ئاستبەرزیا وازی لە تۆپی پی هێنا.
بەخێرایی گاریس بەیڵ وەرەوە بۆ لام و خاو خلیسکی مەکە لە بڕیاردان وەکو گاگۆ دەیکات لەکاتی پاسدانا، بگەڕێوە دڵنیات دەکەمەوە هەرگیز پەشیمان نابیتەوە وەک چۆن هەرگیز مانشینی لە کڕینی داڤید سیلڤا پەشیمان نابێتەوە.
دڵسۆزی تۆم وەکو دڵسۆزی کاسیاس بۆ ریال مەدرید
س/ فەیسبووک