بابه‌ت: له زانكۆی مه‌لیك سعود پرۆگرامێكی نوێ ده‌رباره‌ی قورئانی پیرۆز دروست كرا
له زانكۆی مه‌لیك سعود پرۆگرامێكی نوێ ده‌رباره‌ی قورئانی پیرۆز دروست كرا
له زانكۆی مه‌لیك سعود له وڵاتی سعودیه ، توانرا پرۆگرامێك ده‌رباره‌ی قورئانی پیرۆز دروست بكرێت ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه‌ش بریتین له ته‌رجومه‌ی قورئانی پیرۆز بۆ 22 زمان كه زمانی كوردی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ، و توركی ، و فارسی .... هتد . تێدایه و 5 ته‌فسیری عه‌ره‌بی به‌ناوبانگ ، و ته‌فسیری مه‌ودودی به زمانی ئینگلیزی تێدایه ، و (ته‌فسیری ئاسان) به‌زمانی كوردی .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت گوێ له 20 قورئان خوێنی جیاواز بگریت، كه بۆ هه‌ریه‌كێكیان خه‌تمی ته‌واو له پرۆگرامه‌كه‌دا ئاماده‌یه .
هه‌روه‌ها ده‌توانیت هه‌ر وشه‌یه‌كت بوێت له قورئاندا به ئاسانترین شێوه بزانیت چه‌ند جار و له چ سوره‌ت و ئایه‌تێكدا ئه‌و وشه‌یه هاتووه و بیدۆزیته‌وه، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م پرۆگرامه ده‌تواندرێت له ناو مۆبایلیشدا سوودی لێ ببینرێت، بۆ بینینی ئه‌م پرۆگرامه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
http://quran.ksu.edu.sa/index.php#aya=1 … ns=ku_asan
به‌هیوای سوود بینین
س.مالپه‌ری قورئانی پیرۆز