بابه‌ت: چه‌ند ده‌ترسم
[size=24]
چه‌ند ده‌ترسم
که دێمه‌وه هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که باوه‌شت پێدا بکه‌م بۆنی نامۆيیهکت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که دێمه‌وه گرامه‌ری زمانی چاو ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر چه‌ند ده‌ترسم
که‌سم ، هاوڕێم که دێمه‌وه تۆ وه‌ک خۆت بیت
من گۆرابم
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
[/size]