بابه‌ت: نـــهفـــرهت لـــه‌و ســــاتــهى
نـــهفـــرهت لـــه‌و ســــاتــهى
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که له ئاسمانی دڵه‌کاندا خۆشه‌ویستی باڵده‌گرێت و ده‌فڕێت
له جێگه‌یدا ڕقێکی زاڵم ئه‌نیشێته‌وه
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که ڕوبه‌ڕوی بێ هه‌سترین وانه ده‌بیته‌وه که ئه‌ویش چاوهڕوانييه
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی کاتێک تۆ له ناخۆشترین ساته وه‌ختی ژیانتیت و که‌سانێک گوێ به هه‌ستی تۆ نایه‌ن و ته‌نها وه‌ڵامیان بۆ هه‌ستی تۆ پێکه‌نینێکی زاڵمانه‌یه
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که راستیه‌کان به درۆ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و درۆکانیش به ڕاستی
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی کاتێک دوو که‌س تا ڕاده‌ی شێت بون یه‌کیان خۆشئه‌وێت به‌ڵام سروشتی ژیان و سروشتی ده‌وروبه‌ر وایان تێده‌گه‌یه‌نن که خۆشه‌ویستی تاوانه
نه‌فره‌ت له و ساته‌ی که ئه‌وپه‌ڕی بڕوا‌و متمانه‌ی خۆت ده‌به‌خشیت به که‌سێک
به‌ڵام ئه و که‌سه بڕوا‌و متمانه‌که‌ی تۆ به ئاڕاسته‌یه‌کی تر بگۆڕێت و له پشته‌وه خه‌نجه‌رت لێ‌بدا