بابهت: ڕۆناڵدۆ ڕەتیدەکاتەوە پێش یاری کۆتایی جامی جیهانی ١٩٩٨ نەخۆشی دڵی هەبووبێت
[imgl]http://www.yariga.net/wp-content/upload … 00x118.jpg[/imgl]
دوای ئەوەی یاریزانی پێشووی ئیتاڵیا برونۆ کاروسۆ لە دیمانەیەکدا بۆ یەکەمجار ئاشکرایکرد ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیمای بەڕازیلی پێش یاری کۆتایی جامی جیهانی ١٩٩٨ نەخۆشی دڵی هەبووە ، ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆ ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.
بەگوێرەی کاروسۆ ڕۆناڵدۆ پێش یارییەکە لە هۆتێل بووراوەتەوە و ئازاری دڵی هەبووە وە پشکنینە پزیشکییەکان بەڵگەن لەسەر ئەو ڕووداوە و میدیاکانی ئیتاڵیاش ئاگاداری ئەوە بوون بەڵام بۆی پەردەپۆش کراوە بۆ ئەوەی لەو یارییەدا بەشداری بکات ،. بەڵام ڕۆناڵدۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیووییەتی ” بۆ ڕۆژنامەکان زۆر ئاساییە ئەگەر دوای ٤٠ ساڵی تریش باسی جامی جیهانی ١٩٩٨ بکەن و پڕوپاگندەی بۆ هەڵببەستن ، لە پشكنینە پزیشکییەکان بارودۆخم زۆر باش بوو ڕێگەم پێدرا یاری بکەم ” .
سهرچاوه : یارگا .