بابهت: لهسهر مانگ ئاوی زیاتر دهدۆرێتهوه
[center]
بەهۆی ئەوەوە سووڕی گەرمبوون و ساردبوون لەو ناوچانە لە تەواوی ناوچەکانی تری سەر رووی مانگ جیاوازن و پلەی گەرما بە شێویەک بەرز دەبێتەوە دەگاتە 200 پلەی سەدی لە رۆژدا و لە شەویشدا دەگاتە 200 پلەی ژێر سفر و ئەو ناوچەیە بەردەوام بە بەستوویی دەمێنێتەوە.
ئەمکارە وایکرد کە کەشتیوانەکانی ئاسمان سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن زۆر کەم نەبێت، بەڵام هەر کاتێک ئاوی بەستوو لەسەر رووی مانگ بدۆزرێتەوە دەستبەجێ دەبێتە هەڵم چونکە زوو هەست بە گەرمی دەکات.
لە ساڵی 2010دا زانایان لە رێگەی هێڵەکانی پانیی مانگەوە بۆیان دەرکەوت هەندێک ناوچە هەیە بە تەواوی وشک نەبووەتەوە و ئاسەواری بچووکی بەفر لەسەر رووی مانگیان دۆزییەوە کە وادەکات خۆڵی سەر مانگ هاوشێوەی لمی بیابانەکانی سەر زەوی وشک بن.
کەشتییەکی ناسا توانی بوونی ئاوی زیاتر لەسەر مانگ بدۆزێتەوە لەو ناوچانەی بەردەوام سێبەریان لەسەر بە رێژەی 2 لە سەد لە سەر رووی مانگ و ئەو ئاوە لە شێوەی چلوەری بەستوودا بوو.
بۆ تاقیکردنەوەی ئەو بیردۆزەیە کەشتییەکەی ناسا رەوانەی ناوچەکانی جەمسەری باشووری تاریک کرا و شیکردنەوە بۆ جۆرە جیاوازەکانی ئایۆناتی هایدرۆجین کرا.
خوێندنەوە وەرگیراوەکان بەهۆی تیشکی سەروو وەنەوشەییەوە دەریخست خۆڵی هەندێک ناوچەی سەر رووی مانگ شێدارترە لە خۆڵی هەندێک ناوچەی تر.
بەهۆی تیشکی ژێر سوورەوە توانرا ئەوە بدۆزرێتەوە کە لە ناوچەکانی جەمسەری باشوور ئاوی بەستوو بوونی زیاتر هەیە.
zagrostv[/center]