بابهت: که مەسئولەکە بە سکرتێرەکەی وت....
[size=16]که مەسئولەکە بە سکرتێرەکەی وت خۆت بپێچەرەوە یەک هەفتە ئهچین بۆ تورکیا، سکرتێرەکە یهکسهر بە مێردەکەی وت ئیفادم و ئەڕۆم بۆ تورکیا بۆ ئیشی دائیرە.. مێردەکەی بە دەنکەکەی وت حەفتەیەک ژنەکەم ئیفادە وەرە بۆ لام.. دەنکەکەی بە تەلەبە خصوصیەکەی وت ئاقڵ گیان مادام ئەوەندە زیرەک بویت ئەم هەفتەیە پشووبە و دەرست پێ ناڵێم.. تەلەبەکە کوڕی کابرای مەسئول بوو، بە باوکی وت باوکە هەفتەیەک پشووم هەیە منیش یەم لەگەڵ...تا بۆ تورکیا.. مەسئولەکە بە سکرتێرەکەی وت هەتیوەکەم یەت لە گەڵما و ناتوانم تۆ بەرم!
کە مەسئولەکە بە سکرتێرەکەی وت هەتیوەکەم یەت لە گەڵما و ناتوانم تۆ بەرم، سکرتێرەکە یهکسهر بە مێردەکەی وت ئیفادەکەم ئیلغا بۆتەوە و ناچم... مێردەکەی بە دەنکەکەی وت ژنەکەم بە ناخێری گیانی ناڕوات، لهبهرئهوه تۆش مەیە.. دەنکەکەش بە تەلەبە خصوصیەکەی وت بیرم کەوتەوە، تۆ لە فڵانە مەوزوعا باش نیت، هەفتە پشووەکەت نادەمێ و سبەینێ دەرست هەیە.. تەلەبەکە کە کوڕی مەسئولەکە بوو بە باوکی وت ئەوە مامۆستاکە ئەڵێ پشووت نادەمێ، کە چوویت بۆ تورکیا من نایەم.. باوکی تهلهفونێکی کردهوه بۆ سکرتێرەکەی!![/size]