1

بابه‌ت: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی حه‌ڤه‌یه‌م ...!

[size=24]پ801\  ئه‌و مادده‌یه‌ کامه‌یه‌ (3200)ئه‌ونده‌ی مه‌دده‌ی میکرۆب به‌هێزتره‌؟
و\ (ئۆزۆن) واته‌ خێراتر میگرۆب ده‌کوژێت

پ802\ یه‌که‌م قوتابخانه‌ی کچان له‌سلێمانی ناوی چی بوو؟
و\ (زهرا) له‌ساڵی 21-4-1926 کراوه‌ته‌وه‌

پ803\ ناوی ئه‌و (ملائیکه‌)نه‌ی ناویان له‌ قورئان هاتووه‌؟
و\ (جوبره‌ئیل) هێنه‌ری وه‌حی پێگه‌مبه‌ر (د.خ)  (میکائیل) دابه‌ش که‌ری خۆراک ، (ئیصرافیل) فوو ده‌کات به‌ نه‌فخی صور له‌رۆژی دوایدا ، (مالک) فریشته‌ ده‌رگاوانی دۆزه‌خ

پ804\ به‌یت (مه‌ئمور) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و\ ده‌که‌وێته‌ حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان هه‌ر رۆژیه‌ی 70 هه‌زار مه‌لائیکه‌ نوێژی لێده‌که‌ن که‌به‌س ئه‌و خاره‌ سه‌ره‌یان به‌ر ده‌که‌وێت

پ805\ کێ به‌یه‌که‌م جار لیزه‌ری ڕقی دروستکرد؟
و\ (سان جۆن پیته‌ر) له‌ساڵی 1960

پ806\ خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ساڵی 1997 درایه‌ کێ؟
و\ (ولیام کریکس) دکتۆر بوو له‌بواری زانستی نوێی له‌سه‌ر دروستکردنی لێزه‌ر

پ807\ درێژترین فلیمکامه‌یه‌؟
و\ فلیمێکی یابانیه‌ (8) سه‌عاته‌

پ809\ (خانی) به‌واتای چی؟
و\ به‌ناوبانگو رێزدارو بنه‌ماڵه‌ به‌رز

پ810\ که‌ی جه‌ژنی کۆماری عێراقه‌؟
و\ 17-7-1960

پ811\ (کۆمیته‌ی نێۆ ده‌وڵه‌تی سور) کاری چییه‌؟
و\ یارمه‌تی چاره‌سه‌ری بریندارانی ناوجه‌نگه‌کان و به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌کردنی جه‌نگ له‌ جیهاندا جیاوازی ناکات له‌نێوان ڕه‌گه‌زو لایه‌ن

پ812\ ژماره‌ی دانیشتوانی ساحل عاج چه‌نده‌؟
و\ (1574) ملیۆن و پێنج صه‌د و ٧٤ هه‌زار پاره‌یان فره‌نکه‌ ٢٥% موسوڵمانانه‌

پ813\ کتێبی (ئیدیایی کوردی) نوسه‌ره‌که‌ی کێیه‌/
و\ صادق بهادین ئامێدی له‌ساڵی 1965 ده‌رچووه‌ له‌پاریس

پ814\ که‌ی قه‌ڵای (باستیل) له‌رفنسا داگیرکرا؟
و\ 1789

پ815\ شۆڕشی (یۆلیۆ) له‌کوێ رویدا؟
و\ له‌میصر ساڵی 1952

پ816\  که‌ی بانکی ئینگلته‌را دامه‌زرا؟
و\ 1694

پ817\  که‌ی فارابی له‌دایک بوو؟
و\ 21-8-1871

پ818\ له‌سه‌ر چ جۆره‌ دارێک له‌مه‌کسیک جۆره‌ مارێک هه‌یه‌ که‌ ٧٥% مه‌ترسی مردنی لێده‌کرێ؟
و\ له‌سه‌ر داری مۆز

پ819\ درێژترین په‌ریگیاندار کامه‌یه‌؟
و\ په‌ڕی که‌له‌شێری أسپانیه‌ که‌ ٧ مه‌تر درێژه‌

پ820\ (سریلانکا) له‌کوێیه‌؟
و\ ده‌وڵه‌تێکی ئاسیایه‌و له‌یابان

پ821\ که‌ی هێرش کرا بۆسه‌ر کورد یه‌که‌م شار که‌داگیرکرا کوێبوو؟
و\ دیاربه‌کرد له‌تورکیا

پ822\  خاوه‌نی دیوانی (گوناهو که‌رنه‌فاڵ ) کێیه‌؟
و\ به‌ختیار عه‌لی

پ823\ ده‌ریاچه‌ی (وان) چه‌نده‌؟
و\ 3713 کم چوارگۆشه‌یه‌ 1646 مه‌تر له‌ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌

پ824\ (قه‌ل) به‌ڕه‌گه‌ز کوێیه‌؟
و\ ئۆسترالیا

پ825\ یه‌که‌م جار په‌یژه‌ی مۆسیقا کوێ داینا؟
و\ فرعه‌ونه‌کان

پ826\ یه‌که‌م کۆنگره‌ی ئافه‌تان له‌کوێ به‌سترا؟
و\ ساڵی 1848 له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا

پ827\ که‌ی (عمر موخترا) شه‌هیدکرا؟
و\  16-9-1931

پ828\ (مه‌وله‌ی) نازناوی شاعیره‌ به‌واتای چی؟
و\ مه‌وله‌وی نازناوی پیاویئاینی به‌ڕێزه‌ له‌ أڤغانستان وپاکستان

پ829\  (مه‌حوی) نازناوی شاعیره‌ به‌واتای چی؟
و\واتای خوای گه‌وره‌ گوناحه‌کانیمه‌حوکاته‌وه‌

پ830\ که‌ی (هۆشیرای) شاعیر مرد؟
و\ 14-9-1985 که‌ناوی مه‌لا حه‌سه‌نی کوردی

پ831\ (نالی) نازناوی شآعیره‌ به‌واتای چی؟
و\ له‌ناڵه‌ ناڵه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ناڵه‌ی کردووه‌ له‌ترسی خوای گه‌وره‌ و خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

پ832\ (مه‌حوی) پێش مه‌حوی نازناوێکی تری هه‌بووه‌؟
و\ (مه‌شوی) واته‌ برژاو له‌عه‌شقی خودادا

پ833\ که‌ی (قانع)ی شآعیر له‌دایک بووه‌؟
و\ 15-9-1898

پ834\ که‌ی (شاعیر به‌نگینه‌) کۆچی دوای کردووه‌؟
و\ 15-9-1972

پ835\ یه‌که‌م شآعیر که‌چوارینه‌ی دانا ناوی چی بوو؟
و\ بابه‌تاهیری هه‌مه‌دانی

پ836\ که‌ی ڕوسیا بوو به‌یه‌کێتی سوفیه‌ت؟
و\ 15-9-1917

پ837\ که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ دامه‌زرا؟
و\16-9-1943

پ838\ که‌ی (ئیسماعیل بێشک چی) نووسه‌ری تورک له‌زیندان دا رزگارکرا؟
و\ 16-9-1999

پ839\ که‌ی ( مامۆستا أحمد خواجه‌) له‌دایک بووه‌؟
و\ 6-2-1903 کوڕی خواجه‌ ئه‌فه‌ندییه‌

پ840\ (مایک تاسیۆن) نازناوی چی به‌ده‌ست هێنا؟
و\ بچوکترین پاڵه‌وانی جیهانه‌ که‌که‌مترین ته‌مه‌نی هه‌بوو به‌ڵام توانی یه‌که‌نی جیهان به‌ده‌ست بێنێ ته‌مه‌نی (20) ساڵ و 144 ڕۆژبوو

پ841\ په‌یکه‌ری (کاماکورا) له‌کوێیه‌؟
و\ له‌یابانه‌ له‌ئاڵتون دروستکراوه‌ که‌گه‌وره‌ترین په‌یکه‌ری ئاڵتونی یابانیه‌ 15 مه‌تر به‌رزه‌

پ842\ یه‌که‌م جار که‌ی گۆجان به‌کارهات؟
و\ ساڵی 1931 له‌پاریس

پ843\ وته‌ی کوێیه‌( قسه‌ ئه‌فرێ نوسین ئه‌مێنێته‌وه‌)؟
و\ وته‌ی فه‌ڕه‌نسیه‌

پ844\ (ته‌م چۆن دروست ده‌بێت)؟
و\ هه‌ڵمی ناو ئاوی هه‌وا ده‌بێت به‌ته‌م له‌شاره‌ گه‌وره‌کاندا ته‌م چڕتره‌ به‌هۆی گه‌ردیله‌ی دوکه‌ڵ و کارگه‌کانه‌وه‌ له‌ساڵی 1995 (یوبیدی برۆته‌ر) له‌ناو ته‌مه‌که‌دا ده‌رژێنرابۆنه‌مانی له‌ناو شاره‌ گه‌وره‌کاندا ته‌م زۆرتره‌ به‌تایبه‌ت له‌ له‌نده‌ن

پ845\ که‌ی سه‌ره‌تای شوڕشی کورد ده‌ستی پێکرد؟
و\  11-9-1961 له‌لایه‌ن به‌رزانیه‌وه‌

پ 846\  که‌ی (حسێن حوزنی موکریانی) له‌دایک بووه‌؟
و\ 12-9-1893

پ847\ که‌ی زانا  (ڕه‌شاد موفتی) له‌هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد؟
و\ 12-9-1992

پ848\ که‌ی شێخ مه‌حه‌مه‌د بوو به‌ مه‌لیکی کوردستان؟
و\ 12-9-1920

پ849\ که‌ی په‌یماننامه‌ مۆرکرا له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له‌سه‌ر یۆتۆنۆمی؟
و\ 13-9-1992


پ850\ گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ر ڕووی خۆر که‌ی بو؟
و\ 22-2-1956 که‌به‌قه‌د ته‌قینه‌وه‌ی ١ملیۆن بۆمبی ئه‌تۆمی بوو


چاوه‌ڕێی به‌شی هه‌ژده‌یه‌م  بن ...
[/size]

ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو‌ نێتدا : شازاده‌ شه‌نێ

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی حه‌ڤه‌یه‌م ...!

[center][size=24]ده‌سته‌كانت خۆش خوشكێ ماندونه‌بی ده‌ ست وپه‌نجه‌كانت هه‌رساغ بن به‌رده‌وام به‌[/size][/center]

3

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی حه‌ڤه‌یه‌م ...!

زانیارییەکان زۆر بەسوودن هەر سەرکەوتووبی

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

4

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی حه‌ڤه‌یه‌م ...!

ياسين نووسی:

زانیارییەکان زۆر بەسوودن هەر سەرکەوتووبی

5

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی حه‌ڤه‌یه‌م ...!

ده‌ست خۆش ماندونه‌بی بۆ ئاماده‌کردنی به‌سودن

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

6

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی حه‌ڤه‌یه‌م ...!

زۆربه‌سوودن هه‌موویم خوێنده‌وه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]