بابه‌ت: کورته باسێکی ژیانی کارل مارکس
[size=16][center]فه‌یله‌سوف و ئابوریناس و کۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی کارل مارکس له 5 ی مارسی ساڵی 1818 له شاری ( تریر ) سه‌ربه ویلایه‌تی ( رینانیا) ی ئه‌ڵمانیا هاتۆته دنیاوه. به‌ره‌چه‌ڵه‌ک یه‌هوودیه ، له ساڵی 1833 په‌یوه‌ندی کرد به زانکۆی (بۆن)ـه‌وه بۆ خوێندن له کۆلێژی یاسا. مارکس خولیای خوێندن بوو له بواری فه‌لسه‌فه‌یا ، هه‌رچه‌نده باوکی مارکس حه‌زی ده‌کرد کوره‌که‌ی ببێته پارێزه‌ر ، به‌ڵام مارکس فه‌لسه‌فه‌ی خوێند و دکتۆرای له‌و بواره‌دا به‌ده‌ست هێنا له ساڵی 1840.
له‌و کاته‌دا مارکس بیرۆکه‌کانی هیگڵی له مێشکابوو و خۆی به هیگڵی ده‌زانی، روانگه‌ی ماتریالیستی و دژهئایینیهکانی ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڵمانیای په‌سه‌ند کرد.
مارکس هه‌مشه پشتگیری له چینی ژێره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا کردووه، به‌تایبه‌تی چینی کرێکار، هه‌ر ئه‌ویش خاوه‌نی دروشمی ” ئه‌ی کرێکارانی جیهان یه‌ک گرن”ــنه که تا ئێستاش ئه‌وترێته‌وه.
مارکس له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی ( ئه‌نگلس) به دامه‌زرێنه‌ری فیکری شیوعی داده‌نرێن ، که تا ئێستاش چه‌ندین وڵات له جیهاندا له‌سه‌ر ئه‌م فیکرانه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
مارکس چه‌ند جارێک به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسیه‌وه له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌لجیکاوه ده‌رکراوه و ناچار کراوه که ئه‌و وڵاتانه به‌جێبهێڵێت.
جگه له بواری فه‌لسه‌فه و فیکری ، مارکس ئابوری ناسێکێکی زۆر به‌توانابوو ، خاوه‌نی کتێبی به‌ناوبانگ (سه‌رمایه)ـیه ، که هاورێکه‌ی (ئه‌نگلس) پاش مردنی مارکس چاپ و بڵاوی کرده‌وه.
ئه‌م کتێبه زۆر ناوی ده‌رکرد و له دواین ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری جیهانیشدا ژماره‌یه‌کی زۆری له وڵاته ئه‌وروپیه‌کان لێفرۆشرا.
جگه‌له‌م کتێبه مارکس خاوه‌نی چه‌ند کتێبێکی تریشه له بواری فه‌لسه‌فه و ئابوری ، وه‌ک ( سه‌باره‌ت به کێشه‌ی جوو) ، (شه‌ڕی ناوخۆیی فه‌ره‌نسا) ، (خه‌بات و چینایه‌تیه‌کانی فه‌ره‌نسا) و چه‌ند کتێبێکی تر.
له ساڵه‌کانی دوایی ته‌مه‌نیدا مارکس به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ده‌یناڵاند و مردنی یه‌کێک له کچه‌کانی به ناوی (جینی) کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ری هه‌بوو ، له ئاکامدا له 14 ی مارسی ساڵی 1883 مارکس بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی لێکنا ، به‌ڵام له دوای خۆی قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی به جێهێشت که تا ئه‌مرۆش ملیۆنان که‌س له جیهاندا له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی ده‌ڕۆن.
ئاماده‌کردنی: رێنوار نه‌جم[/center][/size]
[/center]