بابهت: مشکۆ
[size=16]مشکۆ
ژیانی سەرەتایی
مشکۆ ناوی تەواوی شەوکەت کورِی سەعید کوڕی حاجی ئیبراهیم ئاغای دێرێییە، ساڵی ١٩٠٨ لەگەڕەکی سەرای قەڵای هەولێر لەدایکبووە، لەساڵی ١٩١٤ دا لەژێر فشاری گرانی و قاتوقڕیدا ماڵیان له هەولێرەوە گواستۆتەوە بۆ گوندی دێرێ، کە گوندی باووباپیرانی بووەو لەساڵی ١٩١٨ دەگەرێنەوە هەولێر، ساڵی ١٩٢٣ باوکی کۆچی دوایی دەکات و دواتر حاجی سابیری عەلافی خاڵی بژێویی خێزانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت. بۆ یەکەمجار لەماڵی عەلی پاشای دۆغرەمەچی لەساڵی ١٩٣١دا مەقامی بەیات دەخوێنیت، لەو ئاهەنگەدا کە بە بۆنەی بوون بە ئەندام پەرلەمانی عەلی پاشا وە سازکرابوو. لەسەر دەستی مامۆستای مەقامات و دەنگخۆشی شاری هەولێر شەهابە فێری گۆرانی و مەقامات بووە، کە شەهابە قوتابخانەیەکی رەسەنی گۆرانی و مەقاماتی عێراقی بوو. هەروەها لە کاویسە ئاغا وە فێری لاوک بووە و لاوکی لێ لێ جەوێی لەوەوە بیستووه و دواتر تۆماریکردووە.
مەقامی لە پاش مەرگم
مشکۆ لەساڵی ١٩٣٩ دا ژنی هێناوە کچێکی بووە، لەساڵی ١٩٤٣ دا بەرەو بەغداد دەڕوات و ژن و کچەکەی لە هەولێر جێدێڵێت، لەو ماوەیەدا ژنەکەی تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و هەر بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لە دەست دەدات، کاتێک مشکۆ لەبەغدا ئەم هەواڵە دەبیستێت بەپەلە دەگەرێتەوە [[هەولێر و دەچێتە سەر گۆڕەکەی و شیعرەکەی ئەختەر بەدەستکارییەوە بە مەقام دەڵێت و لەگەڵیشیدا دەگری کە دەڵێ لەپاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەرقەبرم لەبۆ شیوەن.
===================
سەرچاوەکان
ماڵپەڕی چیا
کوردیپێدیا
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B4%DA%A9%DB%86[/size]
[/center]