بابه‌ت: ســـــۆزی دڵ
[center][size=24]دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
…ئه‌گه‌ر جوانیت سه‌رنجم ڕابکێشێ، مه‌گره لێم چونکه
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
… په‌چه‌ت لاده ببینم ڕووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له ڕووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ
که تیشکی ڕۆژ ئه‌دا زاخاوی پرچی زه‌ردی زێڕینت
له لام قهوسوقهزهح هیچ ره‌ونه‌ق و شه‌وقێکی نامێنێ
به‌وه‌ش دڵشاد و خۆشحاڵم که یادی نائومێدیی خۆم
به خوڕ ئه‌شکی له چاوانا قهتیسماوم ئه‌بزوێنێ
ته‌مه‌ن ڕوو بۆ خه‌زان ئه‌ڕوا که‌چی گه‌ردون ئه‌وا تازه؛
له وێرانه‌ی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئه‌ڕوێنێ
به چه‌شنێ خۆشه‌ویستیی تۆ له سینه و کهلـلهما چه‌سپه
مه‌گه‌ر جامی ئه‌جه‌ل ئه‌و تین و تاوه‌ی لێ ههڵنجێنێ
. ئهخـــــــــۆل[/size][/center]
[/center]