بابهت: كەناڵی NRT بەرنامەی بەبوێری ڕاگرت
كەناڵی NRT بەرنامەی بەبوێری كە تەوەرەكانی باس لەئاینی ئیسلام دەكات، بەشێوەیەكی یەكجاریی ڕاگرت.
لەڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ لڤین پرێس نێردراوە، هاتووە، بڕیارماندا بەڕاگرتنی بەرنامەی بەبوێری بەشێوەی كۆتایی نەك تەنیا ئەم بەشەی ئەم هەفتەیە.
لەڕوونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەبەرئەوەی كەناڵی ئێن ئار تی كەناڵێكی ئەهلییەو تەواوی سەربەخۆیی داوە بەهەموو پێشكەشكارەكانو ستافی رۆژمانەوانی كەناڵەكەو سانسۆرو چێككردنەوەی بەردەوامی دانەناوە بۆ دووبارە چێككردنەوەی ئەو بەرنامانەی كە بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام ئەم سەرپشكیو سەربەخۆییە بەهیچ شێوەیەك نابێت هێرش كردنە سەر هیچ كەسو لایەنێك یان لادان لەكاری رۆژنامەوانی پیشەیی بگرێتەوە.
كەناڵی ئێن ئار تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەبەستیان نەبووە بەهیچ شێوەیەك دژایەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكەن كە ئاینی خۆمانە، بۆیە بڕیاریاندا بەڕاگرتنی بەرنامەی بەبوێری بەشێوەی كۆتایی نەك تەنیا ئەم بەشەی ئەم هەفتەیە، بەو پێیەی ئامانجی ئێمە لەئەساسا خزمەتكردنی ئاینی ئیسلامو رەخساندنی دەرفەتێك بوو بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی كە وەڵامی نەدراوەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی بەرنامەكە ئەو ئامانجەی نەپێكاوە، بۆیە ئەم بریارەمان دا.
لڤین پرێس