بابهت: ڕیاڵ مەدرید ڕێگا نادات یاری کۆتای جامی شا لە یاریگاکەی بکرێت
ڕیاڵ مەدرید ڕێگا نادات یاری کۆتای جامی شا لە یاریگاکەی بکرێت
لە دوای ئەوەی کە یانەی بەرشلۆنە شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەدا توانی بەسەر یانەی ڤالێنسادا سەربکەوێت بە ئەنجامی دوو گۆڵ لەلایەن فابریگاس وچاڤییەوە،یانەی بەرشلۆنە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتای جامی شاو بەرامبەر بە یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو یاری بکات.
هەرچەندە کە یاریزانەکانی یانەی بلباو داوایان کردبوو کە یاری کۆتای نێوان ئەو دوو یانە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدرێت بەڵام لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕەت کرایەوە کە لەو یاریگایەدا یاری کۆتای ئەنجام بدەن.
پشتر یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر بەرشلۆنە سەرنەکەوێت ئەوا ڕێگە دەدەن کە یاری کۆتایی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام برێت،بەڵآم لە ئێستادا یانەی بەرشلۆنە لەسەر حسابی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتووە بۆ یاری کۆتای جامی شا کە لە هەردوو یاری گەڕانەوەو چوندا یانەی ڕیاڵ مدرید شکستی هێنا بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە ،یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابێت کە ئەو یارییە لە یاریگای خۆیان ئەنجام بدرێت.
[/center]