بابه‌ت: یــــــــــــارمهتى
سڵاو هاورێیان پێویستم به راپۆرتێكى كیمیایه له سه‌ر بابه‌تى ( كیمایى نائه‌ندامى )
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » یــــــــــــارمهتى
په‌ڕه 1
سڵاو هاورێیان پێویستم به راپۆرتێكى كیمیایه له سه‌ر بابه‌تى ( كیمایى نائه‌ندامى )
ئێسكهنهرم
د: محمدسادق زلزله
و:حسێن محمد هه‌ڵه‌بجه‌یى
هۆكاره‌كانى.نیشانه‌كانى.خۆپاراستن لێى.چاره‌سه‌ركردنى
به‌شى یه‌كه‌م
ئیسكهنهرمه چیه؟
بریتیه له‌و نه‌خۆشیه‌ى كه تووشى منداڵ ده‌بێت له خولى ته‌مه‌نیدا.. ناسراوه به‌و تێكچوونانهى كه ماده‌ى نائه‌ندامى له‌ناو كرِكرِاگهء ئێسكدا كۆ ده‌بنه‌وه، له ئه‌نجامى ناته‌واوى ڤیتامین(D) له خواردنى منداڵه‌كه‌دا، یان به‌رنه‌كه‌وتنى تیشكى خۆر یان تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى، هه‌روه‌ها له چه‌ند هۆكارێكى تر‌ى دهگمهنیشهوه منداڵه‌كه تووش ده‌بێت.
له‌مه‌وه روون ده‌بێته‌وه له هۆكارى زۆره‌وه منداڵ تووشى ئێسكه‌نه‌رمه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه لێرهداء تایبه‌ته به‌و نه‌خۆشیانه‌ى به هۆى خۆراكه‌وه تووشى منداڵ ده‌بێت ئه‌و ئێسكه نه‌رمه‌یه كه به‌هۆى كه‌مى ڤیتامین (D) وه روو ده‌داتء ئێمه‌ش باسى ئه‌وه ده‌كه‌ین.
هۆكاره‌كانى ئێسكه‌نه‌رمه:
كه‌میى ڤیتامین(D) له له‌شدا، ئه‌وه‌ش له‌م حاڵه‌تانه‌دا رووده‌دات:
خۆراكێكى ناته‌واو كه ڤیتامین(D) كه‌مى تێدا بێت، چونكه ئه‌و كهمیه له خواردنى ڤیتامین(D) ده‌بێته هۆى ناته‌واوى له مژینى توخمى فۆسفۆرِ له ریخۆڵه‌دا، كه ده‌بێته هۆى دابه‌زینى ئاستى ته‌ركیزى ئه‌و توخمه له خوێندا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ئێسك به ناته‌واوى گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام ماده‌ى كالیسیۆم ئاستى له خوێندا زۆر جار سروشتیه.
به‌رنه‌كه‌وتنى له‌ش به تیشكى خۆر، له پێستداء له حاڵه‌تى ئاسایی‌دا ماده‌یه‌ك هه‌یه به كاریگه‌ریى تیشكى خۆر یان تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى دهگۆرِێت بۆ ڤیتامین (D) بێبه‌شكردنى له‌شیش له‌و تیشكه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كارلێكه روونه‌دات، وه هه‌روه‌ها دروست نه‌بوونى ڤیتامین (D)ء ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى ئێسكه‌نه‌رمه دواى ماوه‌یه‌ك له منداڵه‌كه‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسكه‌نه‌رمه زۆرجار له‌و وڵاتانهداء له‌و وه‌رزانه‌دا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه تیشكى خۆر به‌كه‌مى ده‌رده‌كه‌وێت.
لاوازیى شیرپێده‌ر: ئه‌و دایكه‌ى خۆراكێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ناخوات به چهورىء رۆنء شیرێكى دهداتىَ كه ڤیتامین (D) به كه‌مى تێدایه، هه‌روه‌ها پێویسته گرنگى بدرێت به خۆراكى منداڵه‌كه به پێدانى خۆراكێك كه برِێكى باش ڤیتامین (D)تێدا بێت.
زۆر جار ئێسكه‌نه‌رمه له‌و كاتانه‌دا زیاتر روو ده‌دات كه له‌ش به خێرایى گه‌شه‌ده‌كات، وه ئاسه‌واره‌كانى له‌و ئێسكانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به خێراییه‌كى زۆر گه‌شه ده‌كه‌ن، وه ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت له حاڵه‌ته‌كانى گه‌شه‌ى خێرا له ماوه‌ى رزگار بوون له لاوازیى، وه هه‌روه‌ها ده‌بینرێت له حاڵه‌ته‌كانى ناته‌واوى یان دوانه (جمك) منداڵى لاواز تووشى ئێسكه‌نه‌رمه ده‌بێت له كاتى چاره‌سه‌ركردنى ده‌ستكردنى له‌شى به گهشهكردنء كاتێك به خێرایى كێشى له‌شى زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ناته‌واوى برِى ته‌واوى ڤیتامین (D) له له‌شیدا كه به‌شى ئه‌و گه‌شه خێرایه ناكات.
ئێسكه‌نه‌رمه نه‌خۆشیه‌كه له نه‌خۆشیه‌كانى منداڵى، توشى منداڵ ده‌بێت له ده‌وروبه‌رى مانگى سىَ یان چوارى ته‌مه‌نى تا نزیكه‌ى ته‌مه‌نى 18-24 مانگى. وه ئه‌و نه‌خۆشیه له منداڵى شیره‌خۆردا نابینرێت كاتىَ ته‌مه‌نى دوو یان سىَ مانگه، مه‌گه‌ر له ههندىَ حاڵه‌تى ناته‌واویدا.
ئێسكه‌نه‌رمه تووشى ئه‌و منداڵانه ده‌بێت كه پێستیان زیاتر ره‌شه له كه‌سانى تر، زانایان پێیان وایه هۆكه‌شى ئه‌وه‌یه كه پێست كه‌متر ره‌نگى ره‌شى تیشكى خۆر ده‌مژێت.
ئێسكه‌نه‌رمه روو ده‌دات له ههندىَ له حاڵه‌ته‌كانى خراپ مژینى كالیسیۆم له‌و منداڵانه‌دا كه تووشى سكچوونى چه‌وریى بوونء له حاڵه‌ته‌كانى كه‌میى كالیسیۆم له خواردنه خۆراكیه رووتهكاندا كه دهدرىَ به ههندىَ منداڵ بهبىَ خۆراكه ئاژهڵیهكانى تر. وه له حاڵه‌ته‌كانى خراپ مژینى ڤیتامین (D) له ههندىَ له نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله‌ى منداڵء نه‌خۆشى تر.
ده‌ست خۆش كاك كۆسره‌ت
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » یــــــــــــارمهتى
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]