بابهت: ئێوارەیە
دەسا چیتر نەمامی حەز لە خاکی دڵما مەڕوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەڕێ و شقامەکە مەھەژێنە
ئەو لاوانەی لەسەر ڕێتە دڵیان مشتێ گۆشت و خوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەرێ و شقامەکە مە ھەژێنە
ئێوارە دێ و خەڵکی ھەموو چاوەڕوانن
تا تێپەڕی و بەتاسەوە بۆت بڕوانن
منیش وەکوو ئەو لاوانە چاوم تینوی سەرنجێکە
تامەزرۆیە و سەرنج ئەدا لەنیگای ئەو چاوە شینە
تێ ئەپەڕی و ھەنگاوەکان ونت ئەکەن
ئەی شۆخەکە ھەنگاوەکان بۆ کوێت ئەبەن ؟
ون ئەبیت و ئەم لاوانە بە شوێنتا بێ سەر و شوێنە
ئێوارەیەو دەمەگەڕێ و شقامەکە مەھەژێنە
ھۆنراوەی : فەرەیدون عەبدوول بەرزنجی