بابهت: دووبارە بارسا تووشی کێشە هات و هیوایەکی ئەوتۆی بۆنەمایەوە
[center]ئۆساسۆنا ٣-٢ بەرشلۆنە : دووبارە بارسا تووشی کێشە هات و هیوایەکی ئەوتۆی بۆنەمایەوە[/center]
[center][size=16]
ئەمشەو لە میانەی یارییەکانی هەفتەی ٢٣ی خولی ئیسپانیدا یانەی ئۆساسۆنا میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد .
بەرشلۆنەی میوان پێویستی بەوەبوو هیچ خاڵێک لەدەست نەدات بۆ ئەوەی هیوای بمێنێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا کە ئێستا ڕیاڵ مەدرید کاندیدای سەرەکییە بۆ ئەو نازناوە . لە بەرامبەردا ئۆساسۆنا بەدوای تۆڵەدا دەگەڕا دوای ئەوەی بەرشلۆنە لە یاری چووندا ٨-٠ شکستی پێهێنا .
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یاری بە هیچ کام لە ئەندرێس ئینیێستا و زاڤی هێرناندێز نەکرد ، لە بەرامبەردا چانسی بەشداریکردنی بە هەریەکە لە ڕۆبێرتۆ و ئەلکانترا دا .
هەر لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکەکانی ٥ و ٢٢ بەشێوەیەکی چآوەڕوانەکراو دییان لیکیچی هێرشبەری ئۆساسۆنا دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات . لە سەرەتای نیوەی دووەمدا بەرشلۆنە چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا بەڵام ئەمجارەش دوو یاریزانی دیکەی تیپی دووەمی بەشداریپێکرد کە ئەوانیش تێلۆ و کوێنکابوون لە شوێنی ٢ بەرگریکار .
هەرچەندە ئەلێکسز سانچێز لە خولەکی ٥١ توانی جیاوازییەکە بەرزبکاتەوە بۆ یەک گۆڵ بەڵام هێندەی نەبرد ڕاول گارسیا لە خولەکی ٥٦ گۆڵی سێیەمی ئۆساسۆنای تۆمارکرد و جارێکی تر جیاوازییەکەی کردەوە بە ٢ گۆڵ . بەرشلۆنە هەوڵی زۆریدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و لانی کەم بەدەستهێنانی خاڵێک هەرچەندە لە خولەکی ٧٣ کریستیان تێلۆ گۆڵی دووەمی بلوگرانای تۆمارکرد بەڵام ئەو گۆڵە هیچ خاڵیکی بە یانەی میوان نەبەخشی و تووشی دۆڕانێکی سەخت و چاوەڕواننەکراو هاتن .
بەم ئەنجامەش ئەگەر سبەی شەو ڕیاڵ مەدرید سەربکەوێت بەسەر لیڤانتی ئەوا جیاوازییەکەی نێوانیان بەرزدەبێتەوە بۆ ١٠ خاڵ و بەڕێژەیەکی زۆر ئەگەری ئەوە هەیە ڕیاڵ مەدرید نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بەدەست بهێنێت .[/size][/center]
YARIGA
[/center]