1

بابه‌ت: گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی فوئاد سالم ته‌ندورستی به‌ره‌و خه‌راپی ده‌روات

گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی فوئاد سالم ته‌ندورستی به‌ره‌و خه‌راپی ده‌روات

http://www.zagrostv.com/files/articles/large/110212071716.png
گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی فوئاد سالم  ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ سووریا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ باری ته‌ندروستیی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.



نوێترین وێنه‌ی گۆرانیبێژ که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، خراپیی باری ته‌ندروستیی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ عێراقییه‌ ده‌رده‌خات.

بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌، هه‌وادارانی لاپه‌ڕٍه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ویان کردووه‌ته‌وه‌ و داوای هاوکاری ده‌که‌ن بۆی.

هه‌ر له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا چه‌ند نووسینێک بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، تێیدا ره‌خنه‌ له‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌گیرێت، که‌ ئاوار له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌کانی ناداته‌وه‌.

فوئاد سالم به‌ یه‌کێک له‌ گۆرانیبێژه‌ پێشه‌نگه‌کانی عێراق ده‌ژمێردرێت، ناوی ته‌واوی فالح حه‌سه‌ن بریجه‌، ساڵی 1945 له‌ شاره‌دێی ئه‌لته‌نومه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ عێراق له‌ دایک بووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی چه‌پ بوو و له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌ڵه‌مه‌تێکی گه‌وره‌ له‌ دژی که‌سانی چه‌پ له‌ لایه‌ن له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ هه‌بوو، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ ده‌ستگیرکردن و له‌ داردان رزگار بکات، رووی له‌ سوریا کرد و تا ئێستا له‌و وڵاته‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.



zagrostv

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی فوئاد سالم ته‌ندورستی به‌ره‌و خه‌راپی ده‌روات

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی چه‌پ بوو
باش تێنه‌گه‌یشتم یاعنی چی؟

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی فوئاد سالم ته‌ندورستی به‌ره‌و خه‌راپی ده‌روات

خوای گه‌وره‌ ره‌حمی پێ بکات

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

4

وه‌ڵام: گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی فوئاد سالم ته‌ندورستی به‌ره‌و خه‌راپی ده‌روات

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡