بابهت: بهیانی كۆبوونهوهی كهمپین و سهرانی وهزارهته.ش
[size=16]کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)بەیانی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو فێرکردن کۆدەبێتەوە
دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەڕمی داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانمان کردوو لەلایەن لایەنی پەیوەندی دارەوە وەڵامی ئەرێ و نەرێمان دەست نەکەوت و وەڵام نەدراینەوە
ئێمە وەکو کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)بەھەماھەنگی و ئاگاداری وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی ھەرێمی کوردستان بەیانی ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سەردانی وەزارەتی ناوبراو دەکەین و یاداشتمان پێشکەشیان دەکەین و ھەوڵ دەدەین ھەردوولا شکردنەوەی تەواو بۆ داخوازی و داواکاری قوتابییان و خوێندکاران بکەین و بگەینە ئەنجامێک.
سوپاس بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردە ئەو پەڕی ئاسانکاری بۆکردووین تاکوو بەسەرکەوتوویی ئەو ھەنگاوە بنێین و بگەینە ئەنجامێکی دیاری کراو.
ویستی ئێمە بوو کە نوێنەری ڕاستەقینەی قوتابیان لەھەر قوتابخانەیەک ئامادەیی ھەبێت,بەڵام لەپەروەردەی ناوەندەوە ھیچ ساناکارییەکمان بۆ نەکرا.
بۆیە بەیانی وەکو ڕێکخەرانی کەمپین و نھوێنەری ھەندێک لە قوتابخانەکان سەردانی وەزارەت دەکەین و پەیامەکەمان دەگەیەنین و ھەوڵ دەدەین بگەینە ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ئەم دۆخەی دەگووزەرێت لە ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی خوێند و پەروەردەو فێرکردن
ڕێکخەرانی کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)
دوو شەممە ١٣-٢-٢٠١٢
[/size]