بابهت: *خەمم مەخۆ بیرم مەکە*
[size=16][center]خەمم مەخۆ بیرم مەکە
نەڵێی دڵی لێم شکاوە
گەر ئەزانی خەمم ئەخۆی
بمسرەوە لە ئێستاوە
بۆمن مەگری وازبهێنە
منیش نامەت بۆ نانێرم
بامن بگریم خۆ دەمێکە
من بەگریەوە فێرم
خۆت مەخەرە ئەو گێژاوە
من ئەزانم ئێستا چیتە
خۆت دووربگرە لەهەستی من
چونکە مەرگم زۆر نزیکە.[/center][/size]