بابهت: چی ڕوودەدات کاتێک ئارۆن ڕامسی گۆڵ تۆماردەکات ؟
سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ سەیروسەمەرەیەکی دەگمەن کە تایبەتە بە ئارۆن ڕامسی یاریزانی یانەی ئارسناڵ .
لە هەر یارییەکدا ڕامسی گۆڵی تۆمارکردبێت ڕۆژی دوای ئەوە کەسایەتییەکی جیهان گیانی لەدەستداوە یاخود کوژراوە بەم شێوەیە :
- لە ٢٠١١/٥/١ - ڕامسی بەرامبەر مانچستەر یونایتد گۆڵی تۆمارکرد و ڕۆژی دوای ئەوە ئوسامە بن لادن کوژرا
- لە ٢٠١١/١٠/٢ - ڕامسی بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێرز گۆڵی تۆمارکرد و چوار ڕۆژ دوای ئەوە ستیڤ جۆبسی خاوەنی کۆمپانیای ئەپڵ کۆچی دوایی کرد
- ٢٠١١/١٠/١٩ - ڕامسی بەرامبەر مارسیلیا گۆڵی تۆمارکرد و ڕۆژی دوای ئەوە معەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا کوژرا
- ٢٠١٢/٢/١١ – ڕامسی بەرامبەر سەندەرلاند گۆڵی تۆمارکرد و ڕۆژی دوای ئەوە گۆرانیبێژی ناودار ویتنی هۆوستن کۆچی دوایی کرد
[/center]