بابه‌ت: خێراترین و سسترین هێڵی ئینته‌رنێت له جیهاندا
[center]
هێڵی ئینته‌رنێت یه‌کێکه له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا که مرۆڤایه‌یه‌تی پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگای کردوه، به‌ڵام هه‌ندێ له کۆمپانیانه‌ی ئیته‌رنێت ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌نه‌وه بیر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناکه‌نه‌وه.
بۆیه له‌هه‌ندێ وڵات هێلی ئینته‌رنێت زۆر خێرایه له هه‌ندێکیش زۆر سسته،بەپێی ئامارێک لەبارەی خێرایی هێڵی ئینتەرنێتی ماڵەوە لە ئاستی هەموو دنیا دەرکەوتووە هاووڵاتییانی کۆریای باشوور تا ئێستەش خاوەنی خێراترین هێڵی ئینتەرنێتن و عێراق لە ریزی وڵاتانی کۆتای لیستەکەدا هاتووە.
بەپێی ئەو ئامارەی که ناوەندێکی ئەمەریکایی لە ماوەی 6 مانگی رابردوو ئەنجامی داوە، 152 وڵاتی خاوەن ئینتەرنێتی لە خۆ گرتووە وکۆریای باشوور خاوەن خێراترین هێڵی ئینتەرنێتی ماڵەوەیە کە پلەی یەکەمی هەیە، خێراییی هێڵی ئینتەرنێتی ماڵان لە کۆریای باشوور دەگاتە 34.31 مێگابایت لە یەک چرکەدا.
zagrostv
[/center]