بابه‌ت: گــه شـتــی بــاوك وكــوڕێــك
[size=16]ڕۆژیک باوکی خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند کوره‌که‌ی له گه‌ڵ خۆی برد بۆ گه‌شتی لادێیه‌ک به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نیشانی بدات که خهڵیک هه‌ژار چۆنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سوپاس گوزاری سامانه‌که‌یان بکات. ئه‌وه‌بوو ئه‌وان دوو شه‌و و دوو ڕۆژیان له‌سه‌ر کێڵگه‌یه‌کی هه‌ژار نیشین به‌سه‌ر برد له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له گه‌شته‌که‌یان ،باوکه‌که پرسیاری لـــــه کوڕه‌که‌ی کرد:
گه‌شته‌که چۆن بوو؟
ئه‌ویش ولامئ دایه‌وه :گه‌شتیێکی خۆش بوو
ئه‌نجا باوکه‌که پرسییه‌وه :بینیت خه‌ڵکی هه‌ژار چۆنن ؟
ئه‌ویش وه‌لامی دایه‌وه به‌ڵێ
پاشان باوکه‌که پرسی که‌واته چی فێر بوویت له‌م گه‌شته دا؟
کوڕه‌که‌یش لهولامدا وتی":بینیم ئێمه یه‌ک سه‌گمان هه‌یه ئه‌وان زیاد له یه‌ک،ئێمه یه‌ک حه‌وزی ئاومان هه‌یه تا ئاوبگهیهنێته ناوه‌ڕاستی باخه‌که‌مان و ئه‌وان جۆگه‌یان هه‌یه که کۆتایی نایات ئێمه فانۆسی کاره‌بایمان هه‌یه له باخه‌که‌مان ئه‌وان ئه‌ستێره‌یان هه‌یه له شه‌ودا ،ئێمه باخچکهمان تا ده‌رگای حه‌وشه‌که‌مان ده‌بێت و ئه‌وان پانتاییه‌کی فراوانی هه‌یه
ئێمه پار چه زه‌وییه‌کی بچوکمان هه‌یه تا له‌سه‌ری بژین ئه‌وان تا جا‌و بڕئه‌کات زه‌وییان هه‌یه بۆ ژیان له‌سه‌ری ،ئێمه خزمه‌تکارمان هه‌یه تا خزمه‌تمان بکه‌ن ئه‌وان خۆیان خزمه‌تی خه‌ڵکی ترده‌که‌ن ،ئێمه خوار دن ده‌کڕین ئه‌وان خواردن به‌رهه‌م دێنن ئێمه جه‌ند دیوارێکمان هه‌یه تا ماڵ وحاڵمان بپارێزین ئه‌وان هاوڕێیان هه‌یه تا پارێزگاری لێ بکات ..
به‌م باس کردنه باوکه‌که سه‌ری سوڕما به‌بی درکاندنی هیچ وشه‌یه‌ک
ئه‌نجا کوڕه وتی:
سوپاس بابه گیان بۆ ئه‌وه‌ی نیشانت دام که ئێمه چه‌ند هه‌ژارین !!!!![/size]