بابه‌ت: شاری شێتان...
[center][size=24]ئه‌مشه‌و دنیا ئارام وبێده‌نگه
وه‌ک و ناخی تێکشکاوی منه
با به ئارامی ههلدهکات دره‌خته‌کانی هه‌ژاند
وه‌ک چۆن تۆ منت به‌وشه‌ی مالئاوایی هه‌ژاند
ئاسمان پره لهئهستێرهبهجوانی مانگ رووناک کراوه‌ته‌وه
وه‌ک ئه‌و شه‌وه‌ی یه‌کمان ناسی و دلی منت رووناککرده‌وه
ئاسمانی دلم بهرلهناسینی تۆهه‌میشه رازاوه بووه
له‌شه‌ودا به‌ئه‌ستێره ولهرۆژدابهبالنده رازاوه بووه
به‌لام دوای ناسینت ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره‌یه‌کیش نه‌ما
ته‌نانه‌ت بالنهدهیهک و چۆله‌که‌یه‌کیشی تیا نه‌ما
دلی منت کردهشارێکی رووخاوو بێ سه‌رکرده
شارێک که به چه‌نده‌ها سه‌ده چاک نابێته‌وه
شارێک که‌هیچ که‌س به‌رگه‌ی ناگرێت
شارێک که هیچ کات رۆژی لێههلناێیت
ئیتر چۆن من ده‌توانم به‌رگه‌ی بگرم
کهتوانام به‌قه‌د چۆله‌که‌یه‌ک نه‌ماوه
گهررۆژێک وتیان شارێ شێتان رووخاوه
ئه‌وه بزانه مه‌رگی منه به‌و ناوه ناونراوه
بهههشــــــت
2012-2-14
[/size][/center]