بابه‌ت: مەسعود ئۆزێل دێتە كوردستان
سەرچاوەیەكی نزیك له یاریزانی ناوداری وه‌رزشی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید مەسعود ئۆزێل رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ستێره‌ی ناوبراو به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، سه‌رچاوه‌كه ئه‌گه‌رچی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه "ئۆزێل له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات".
جێی ئاماژه بۆكردنه مەسعود ئۆزێل كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده و له‌هه‌رێمی كوردستان هانده‌رێكی به‌رچاو و زۆری هه‌یه، هاوكات ناوبراو چه‌ندجارێك له‌دیداره رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا كوردبوونی خۆی نه‌شاردۆته‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ره‌گه‌ز كورده و شانازیشی پێوه ده‌كات.