1

بابه‌ت: غەیبەت كردن

میوە‌و خواردنی زۆربەی كۆڕو دانیشتگاكان بریتی یە لە غەیبەت كردنی موسڵمانان‌و گەزینی ناموسیان، بە خراپ باسكردنیان‌و دەم ڕادان لە عەیب‌و عاریان بۆتە بنێشتە خۆشەی سەر زمانیان.
جا غەیبەت كردن كارو پیشەیەكە كە خودا قەدەغەی كردووەو لە موسڵمانانی حەرامكردووە، وە لە بەرچاوی بەندەكانی قێزەون‌و ناشرینی كردووەو بە ناقوڵا ناساندویەتی‌و وای كردووە بەندەكانی لیی بترسن‌و خۆیان لێپارێزن‌و لە دەستی راكەن‌و، غەیبەتی چواندووە بە دیمەنێكی زۆر بێزراو‌و قێزەون‌و، وێنەیەكی زۆر بۆگەن‌و ڕەزاگرانی بۆ هێناوەتەوە كە دەرون‌و ناخی مرۆڤ قێزی لێ دەكاتەوە‌و لیی ڕادەكات، هێنانەوە ئەم دیمەنەش بۆغەیبەت كردن بۆ ئەوەیە موسڵمان تێبگات كە غەیبەت كردن چەندە پیشەو كارێكی خراپ‌و پیسە.
ئەویش ئەوەیە كە دەفەرمووێ‌: [ وَلا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضاً أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتاً فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ] الحجرات: ١٢
واتە: « لە پاشملە ناوی یەكتر بە خراپە مەبەن‌و غەیبەتی یەكتر مەكەن، ئایا كەستان پێی خۆشە گۆشتی برای خۆی بە مردووی بخوات، چونكە غەیبەت كردن وەكو خواردنی گۆشتەكەیەتی بە مردوویی، ئاشكرایە كە ئەوەتان زۆر پێ‌ ناخۆشەو قێزی لێ‌ دەكەنەوەو حەزی پێ‌ ناكەن، جا مادام وایە ئاوەهاش ڕقتان لە غەیبەت كردن بێ‌ و سڵی لێ‌ بكەنەوەولەوتنی ڕاكەن».
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ماناو واتای غەیبەتی بۆ ڕوون كردوینەتەوە كە دەفەرمووێ‌:
«أَتَدْرُونَ مَا الْغِيبَةُ» واتە: « ئایا دەزانن غەیبەت چی یەو كامەیە؟».
وتیان: خواو پێغەمبەرەكەی شارەزاترن.
فەرمووی:
«ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ ». واتە: « غەیبەت ئەوەیە بە شێوەیەك باسی براكەت بكەی كە خۆی پێی ناخۆش بێ‌و حەزی پێ نەكات ».
وترا: ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ئەو شتەی كە وتم لە براكەمدا هەبوو هەردەبێ بە غەیبەت ؟
فەرموی: « إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ فَقَدْ اغْتَبْتَهُ وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ ». رواه مسلم 4/2001 واتە: « ئەگەر ئەوەی تۆ باسی دەكەیت تیایدا هەبێ ئەوا غەیبەتت كردووە، خۆ ئەگەر تیایدا نەبوو، ئەوا بوهتانت بۆ كردووە »
كەوابوو غەیبەت بریتییە لە باس كردنی موسڵمانێك بەشێوەیەك كە خۆی پێ ناخۆش بێ، ئیتر جیاوازی نی یە ئەو شتەی كە باسی لێوە دەكرێ دەربارەی دینداری بێ یان لەش‌و لارەكەی.. یان دەربارەی دونیاو نەفسی بێ یان دەربارەی ڕەوشت‌و ئەخلاق‌و دیمەنەكەی بێ.
وە غەیبەت كردن جۆر‌و شێوازی زۆرە لەوانە باسی عەیب‌و عار‌و ناتەواویەكانی بكرێ‌ یان دەم لە هەڵسوكەوت‌و ڕەفتاری بكوترێ، بە شێوەیەك گاڵتە جاڕی‌و قەشمەری پێ بكرێ.
خەڵكی زۆر بەسادەو ساكار دەڕواننە غەیبەتكردن گوێی پێ نادەن‌و بەكەمی دەگرن، لەگەل ئەوەشدا تاوانێكی زۆر خراپ‌و نابەجێ ڕەزاگرانە لەلای خودا.
بەڵگەش لەسەرئەمە ئەوەیە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:
« اَلرِّبَا ثَلَاثَةٌ وَسَبْعُونَ بَابًا أَيْسَرُهَا مِثْلُ أَنْ يَنْكِحَ اَلرَّجُلُ أُمَّهُ، وَإِنَّ أَرْبَى اَلرِّبَا عِرْضُ اَلرَّجُلِ اَلْمُسْلِمِ ».(السلسلة الصحيحة 1871)
واتە: « ڕیبا حەفتاو دوو بەشە كەمترینیان لە تاوان دا وەكو ئەوەیە پیاوێك بچێتە لای دایكی خۆی، وە پیسترین ڕیبا ئەوەیە كە پیاو باسی ناموسی براكەی خۆی بكات‌و غەیبەتی بكات »
وە هەركەسێك ئامادەی ئەو كۆڕانە بوو، وە لەو مەجلیسانەدا دانیشت، پێویستە لەسەری ڕێگری لە خراپە بكات‌و بەرگری لە برا غەیبەتكراوەكەی بكات.
وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هانی داوین بۆ ئەوەی بەرگری بكەین لە هەر موسڵمانێك كە غەیبەتی بكرێ‌و بە ناحەق گۆشتی بخورێ.
كە دەفەرمووێ:
«مَنْ رَدَّ عَنْ عِرْضِ أَخِيهِ رَدَّ اللَّهُ عَنْ وَجْهِهِ النَّارَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ».(رواه أحمد 6/450 وهو في صحيح الجامع 6238)
واتە: « هەركەسێك بەرگری بكات لەناموسی برایەكی خۆی وغەیبەتی لێ دور بخاتەوە، ئەوا خوای گەورە دەم وچاوی دەپارێزێ لەئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی دواییدا»

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: غەیبەت كردن

ده ست خؤش هةرهةموویم خویندةوة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]