بابه‌ت: یاریزانێكی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌وه داواكراوه.
یاریزانێكى شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌وه بۆندى پێشكه‌ش ده‌كرێت و مه‌حروس-ى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى پایته‌ختیش ده‌سته‌ى كارگێرى تیپه‌كه‌ى راده‌سپێرێت به‌هه‌ر نرخێك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه رێكبكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ى له ركابه‌رییه‌كانى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا سوود له تواناكانى وه‌ربگرێت.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌یارى ته‌مه‌ن 20 ساڵ!!!! هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ى پشتراستكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و گوتى: تۆپانێى ئێستا فشه‌یه، به‌خواى ئه‌وانه لاعیب نینه، به‌س خوا ..... بگرى، ئه‌گه‌رنا ئه‌من به یه‌ك لاقى یارى بكه‌م، زۆر له‌وانه باشترم. له‌باره‌ى ئه‌و بۆنده گرانبههایهى یانه‌ى هه‌ولێریش به‌یار ده‌ڵێت: به‌ڕاستى ئه‌من حه‌ز ناكه‌م گه‌مه‌یان له‌بۆ بكه‌م، باشه پێم نارێن له‌گه‌ر كێ گه‌مان بكه‌م؟ سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئه‌وانه هه‌موو عه‌ره‌بن و به‌خوا پاسیشم ناده‌نێ، لۆیه پێمباشه هه‌ر له تیپه میللیه‌كان گه‌مه‌ى بكه‌م !
له‌كۆتایشدا به‌یار ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه بۆندێكى گرانبه‌هاى له یانه‌ى به‌رشلۆنه‌وه پێگه‌یشتووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى دڵى هێمن-ى هاوڕێى خۆشه‌ویستى نه‌ڕه‌نجێنێ و ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاش له‌خۆى نه‌كاته دوژمن، له په‌یوه‌ندیكردنى به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه پاشگه‌ز بۆوه.
ماوه‌ته‌وه بیڵێن به‌یارى كوڕه یاریزانى شارى هه‌ولێر یه‌كێكه له لاوه به‌هره‌داره‌كان كه بۆ هه‌ر یه‌ك له تیپه‌كانى شاپاوهو گێمه‌دێ و به‌سته پیازه یاریكردووه‌و پێشتریش له‌گه‌ڵ یانه‌ى مه‌ریخ سودانى بۆ خولى پله دووى ئه وڵاته دابه‌زیوه.