بابهت: تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەئاشكرا كەوتە دژایەتی كورد >
تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەئاشكرا كەوتە دژایەتی كورد
لەدیكۆمینتێكی نهینیدا كە چوارشەممە 22ی شوبات كەوتووەتە بەر دەست رۆژنامەی بەناوبانگیDaily maily بەریتانی تۆری كۆمەڵێیەتی فەیسبووك یاسایەكی تایبەتی دانەوە بەمەبەستی قەدەغەكرنی نەخشەو ئاڵای كوردستانو وینەی عەبدوڵا ئۆجەلانو گەریلاكانی پەكەكە، هەر پشتیوانییەك لەپەكەكەو گەریلاو ئۆجەلان.
هەروەها لەخاڵێكی تریدا هاتووە هەموو هێرشێك بۆ سەر ئەتاتورك چ بەینراو چ بیستراو، سوتاندی ئاڵای توركیا ڕێگە نەدراوەو قەدەغەیە.
جێگەی باسە تا ئێستا چەندین پەیجو ئەكاونتی شەخسی كورد داخراونو بلۆكی كاتی كراونو نامەی ئاگاركردنەوەیان بۆ نێردراوە لەلایەن فەیسبووكەوە بۆ دووبارە نەكردنەوەی ئەو وینەو بابەتانە، ئێستاش لەباكووری كوردستان رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیو چالاكوان لەهەوڵی رێكخستنی چەند كەمپینێكو چالاكییەكن بۆ ئیدانەكردنی ئەو كردەوانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەرامبەر میللەتی كورد.
زانا سید نجم الدین
25/2/2012
لڤین پرێس