1

بابه‌ت: ژیانی پێغەمبەران. ١-(پێغەمبەر ئەیوب درودی خوای لە سەربێت)

سه‌ر قافڵه‌ى خۆ ڕاگران و شاى سابیران و ده‌رده‌داران پێغه‌مبه‌ر ئه‌ییوب درودى خواى له‌سه‌ر بێ. بابزانین ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌ تووشى چ به‌لآو موسیبه‌تێک بوو؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند سابیر و خۆ ڕاگر بوو,
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر خوا نه‌ خواسته‌ تووشى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک بوین و به‌ڵا و موسیبه‌تێکمان به‌سه‌رهات یادى پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب بکه‌ینه‌وه‌ و چاو له‌و بکه‌ین تا خواى گه‌وره‌ وه‌ک حه‌زره‌تى ئه‌ییوب له‌ نه‌خۆشى ڕزگارمان بکا حه‌زره‌تى ئه‌ییوب یه‌کێکه‌ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ که‌ خواى ته‌عالا له‌ قورئانى پیرۆزدا چوار جار ناوى بردووه‌,

حه‌زره‌تى ئه‌ییوب له‌ئه‌ولادى عه‌یسى کوڕى حه‌زره‌تى ئیسحاقى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیمى (خليل الله)یه‌ له‌ ولآتى شام له‌ دایک بووه‌, خواوه‌ندى گه‌وره‌ مالأ و سه‌روه‌ت و سامان و داراێیکى زۆرى دابویه‌, له‌ هه‌موو خه‌ڵکى وولآتى شام ده‌ولأه‌مه‌ندتر بوو. ده‌ڵێن ڕه‌حمه‌ى کچى حه‌زره‌تى یوسفى هێنا و چه‌ند کوڕ و کچیان بوو, هه‌ر به‌ گه‌نجى خواى ته‌عالا زوهد و ته‌قوا و عیباده‌تى خسته‌ دڵه‌وه‌, چاکه‌و پیاوه‌تى له‌گه‌ڵ فه‌قیر و غه‌ریب و بێوه‌ژن و هه‌تیو و هه‌ژاران زۆر ده‌کرد, ده‌ستى داماوانى ده‌گرته‌وه‌, بێ میوان نانى نه‌ده‌خوارد, هه‌تیو نه‌بوو کراسى بۆ نه‌کا, شه‌و ڕۆژ حه‌مد و سه‌ناى خواى ده‌کرد, زۆر شوکرانه‌ى ناز و نیعمه‌تى خواى ده‌کرد, خوا کردى به‌ نه‌بى و له‌ هه‌موو خو ڕه‌وشتێکدا له‌ خه‌ڵک باشتر بوو, واى ناو بانگ کرد مه‌لائیکه‌ى ئاسمان ئاواتیان به‌و ده‌خواست و باسیان ده‌کرد. ڕۆژێک له‌ ڕۆژان کۆمه‌ڵێک مه‌لائیکه‌ له‌ ناو خۆیاندا ده‌یان گوت: ئه‌و ڕۆ له‌ سه‌رپشتى زه‌وى که‌س نیه‌ له‌ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب چاکتر بێ, به‌ تایبه‌تى ڕووى هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندێکى سپى کردۆته‌وه‌, چونکه‌ که‌م که‌س ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیان بوو ده‌وڵه‌مه‌ند بوون خوایان له‌ بیر ده‌مێنێ, له‌م لاشه‌وه‌ شه‌یتان که‌ ته‌ماشاى حاڵى حه‌زره‌تى ئه‌ییوبى کرد زۆر ناره‌حه‌ت بوو, زۆرى پێ ناخۆش بوو ئینسانێکى وا هه‌بێ له‌ ئه‌ولادى حه‌زره‌تى ئاده‌م به‌و جۆره‌ خواپه‌رست بێ, کوڕ و سه‌روه‌ت ماڵ و دارایى له‌ پیاوه‌تى چاکه‌ و خوا په‌رستى ئه‌و که‌م نه‌که‌نه‌وه‌ و هه‌میشه‌ ڕوو خۆش بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئامۆژگاریشیان بکا شه‌یتان هات هه‌ر چه‌ند کردى و کراندى نه‌ى توانى به‌ خه‌ته‌ره‌ و وه‌سوه‌سه‌ هیچى له‌گه‌ڵ بکا و بۆى به‌ سه‌هو نه‌چوو, که‌ به‌ وه‌سوه‌سه‌ هیچى بۆ ده‌گه‌ڵ نه‌کرا هات ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى له‌ پێش چاوان شیرین ده‌کرد فائیده‌ى نه‌بوو, زه‌فه‌رى پێ نه‌برد, شه‌یتان عه‌رزى باره‌گاى ئه‌قده‌سى کرد و گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره‌ تاعه‌ت و عیباده‌ت و چاکه‌ کردنى حه‌زره‌تى ئه‌ییوب به‌ هۆى ماڵ و سه‌روه‌تى زۆرى دنیایه‌وه‌, ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و دارایى نه‌مێنێ ئه‌و خوا په‌رستى و پیاوه‌تیه‌ى نامێنێ, خواى ته‌عالا فه‌رمووى ئه‌ى شه‌یتان من عه‌بد و به‌نده‌ى خۆم باشتر ده‌ناسم, ئه‌گه‌ر هیچ ماڵ و سه‌روه‌ت و کوڕیشى نه‌مێنێ ده‌ست له‌ خوا په‌رستى هه‌ڵ ناگرێ, بڕۆ ئه‌وا ئیزنم داى چى به‌سه‌ر دێنى بیکه‌ و چۆنى به‌ تاقى ده‌که‌یه‌وه‌ بیکه‌, شه‌یتان شه‌یتانى له‌خۆى کۆ کردنه‌وه‌ و چوون له‌ ته‌ویڵه‌ و ئاغه‌ڵ و مۆڵه‌مه‌ڕدا هه‌موو ئه‌سپ و حوشتر و بزن و مه‌ڕه‌که‌یان سوتاند, ئاگریان به‌ خه‌له‌ و خه‌رمانه‌که‌شه‌وه‌ نا و سوتاندیان, شه‌یتان خۆى برده‌ سه‌ر شکڵى پیاوێکى پیر و چوو سه‌لامى له‌ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب کرد و گوتى تۆ ده‌زانى هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ت سووتا؟ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب له‌ جوابدا فه‌رمووى: خوا دابوى خواش بردویه‌تیه‌وه‌ چ قه‌یدى هه‌یه‌ ڕۆژێکى دى شه‌یتان خۆى برده‌ سه‌ر ڕه‌نگى مامۆستاى کوڕه‌کانى حه‌زره‌تى ئه‌ییوب و بانگ هێشتى کردن و خانوه‌که‌ى به‌سه‌ردا ڕوخاندن و خۆى نه‌بێ هیچیان ده‌رنه‌چوون, ده‌رپه‌ڕى و چو بۆلاى حه‌زره‌تى ئه‌ییوب و گووتى: هاوار به‌ماڵم ئه‌و ڕۆ کوڕه‌کانم ده‌عوه‌ت کردن: من بۆ ئیشکى تایبه‌تى چومه‌ ده‌رێ تا چومه‌وه‌ خانووه‌که‌یان به‌سه‌ردا ڕووخا بوو یه‌کیان ده‌رنه‌چوو. حه‌زره‌تى ئه‌ییوب هه‌رچه‌ند له‌ تاوى کوڕه‌کانى دڵى وه‌ک مه‌نجه‌ڵ ده‌کوڵى, به‌لآم وه‌سه‌ر خۆى نه‌هێنا فه‌رمووى: ئه‌مانه‌تى خوا بوون خوا بردنیه‌وه‌ و شه‌هیدن, ئه‌گه‌ر تۆش باش بویتایه‌ ده‌رنه‌ده‌چوى ڕاوى دڵى شه‌یتان به‌ ڕوو ڕه‌شى و خه‌ساره‌ت مه‌ندى گه‌رایه‌وه‌ و عه‌رزى باره‌گاى ئه‌قده‌سى کرد و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره‌ به‌ نه‌مانى ماڵ و ئه‌ولاد هیچم بۆ له‌گه‌ڵ نه‌کرا, چونکه‌ به‌ده‌نى ساغه‌ ده‌ربه‌ست نیه‌, ئومێدى به‌ که‌ره‌مى تۆ زۆره‌, ده‌ڵێ خوا خاوه‌ن ده‌سه‌لآته‌, ده‌توانێ ماڵ و سه‌روه‌ت و کوڕى باشتر و زیاترم بداتێ, ئه‌گه‌ر ڕوخسه‌تم بده‌ى تووشى نه‌خۆشى بکه‌م هۆشى خوا په‌رستى نه‌مێنێ. جا بۆ ئه‌وه‌ى حه‌زره‌تى ئه‌ییوب بێته‌ جێگاى سه‌رنج ڕاکێشانى خه‌ڵک و ده‌رس و په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن و ته‌واوى نه‌خۆش و بریندار و ده‌رده‌دار به‌ یادى سه‌برى ئه‌ییوبه‌وه‌ سه‌بر بگرن و چاوه‌ڕوانى شیفاى ده‌رده‌که‌یان بن و ببێته‌ مامۆستاى خۆڕاگران و سابیران و پشت به‌ پشت خه‌ڵک بۆ یه‌کترى وه‌رگێڕن, خواى ته‌عالا فه‌رمووى ئه‌ى شه‌یتان بڕۆ ئه‌وا ئیزنم داى و نه‌خۆشیم دایه‌ ده‌س تۆ, به‌لآم به‌لاى دڵ و زمان و روح و عه‌قڵیه‌وه‌ نه‌چى! ئه‌وانه‌ جێ ئه‌سرارى ئیمانن. ڕاوى ده‌ڵێ به‌ ئه‌مرى خواڕۆژێک حه‌زره‌تى ئه‌ییوب له‌ میحرابدا له‌ سوجده‌دا بوو, شه‌یتان هات به‌ هه‌ناسه‌ى پیسى خۆى فوێکى له‌ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب کرد, و تووشى نه‌خۆشى گولى و سه‌ودایى بوو, زۆرى پێ نه‌چوو کرمه‌ ڕێژ بوو, که‌س نه‌ده‌چوو به‌لاى دا ڕه‌حمه‌ى ژنى نه‌بێ, خه‌ڵک له‌ناو خۆیاندا ده‌ستیان کرد به‌ باس کردنى و قسه‌ پێ گوتنى. یه‌کێک ده‌ى گوت ئوه‌ خوا خۆشى ده‌وێ بۆیه‌ تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوو. یه‌کێ تر ده‌ى گوت ئه‌و هه‌موو خواپه‌رستى یه‌ فریاى نه‌که‌وت. هێندیکیان ده‌یانگوت ده‌بێ گوناحێکى زۆر گه‌وره‌ى کردبێ ده‌نا خوا ئاواى ماڵ وێران و ده‌رده‌دار نه‌ده‌کرد ئاخرى چوون به‌ ڕه‌حمه‌ى خێزانیان گوت: ده‌بێ دوورى خه‌یته‌وه‌, زۆر ده‌ترسین ماڵ و منداڵمان لێ بگرنه‌وه‌. ڕه‌حمه‌ى خێزانى زۆر به‌وه‌فا بوو, به‌و حاڵه‌ته‌ش هه‌ر خزمه‌تى ده‌کرد. له‌ کۆڵى کرد و بردیه‌که‌لاوه‌ کۆنێک داى نا, به‌و حاڵه‌ش شه‌یتان له‌ کۆڵى نه‌ده‌بۆیه‌وه‌ وه‌سوه‌سه‌ى ده‌دا هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (ص) دا بۆمان باس ده‌کا ده‌فه‌رموێ (وَاذْكُرْ‌ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَ‌بَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ)ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر له‌ کاتى ته‌نگانه‌ و ناڕه‌حه‌تیدا یادى عه‌بد و به‌نده‌ى ئێمه‌ ئه‌ییوب بکه‌وه‌, وه‌ختێک کرمه‌ڕێژ بو شه‌یتان ده‌ستى لێ هه‌ڵ نه‌گرت, وه‌سوه‌سه‌ى و خویاڵ و خه‌ته‌ره‌ى ده‌خسته‌ دڵه‌وه‌, به‌لآم ئه‌و هه‌ر هاوارى خواى ده‌کرد و ده‌ى گوت ئه‌ى خواى گه‌وره‌! ئاگادارم به‌, شه‌یتان ناڕه‌حه‌تم ده‌کا و عه‌زابم ده‌دا هه‌زار ئافه‌رین بۆ ڕه‌حمه‌ى خێزانى و هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌ گۆڕى که‌ به‌ ڕۆژ کارى ده‌کرد و ده‌هاته‌وه‌ ده‌رخواردى حه‌زره‌تى ئه‌ییوبى ده‌دا و شه‌و تا به‌یانى به‌ دیاریه‌وه‌ ده‌بوو, شه‌یتان وه‌خت بوو له‌ داخى ئه‌و ژن و مێرده‌ بمرێ. ڕۆژێک هه‌مووى شه‌یتانى کۆ کردنه‌وه‌ و گوتى من سه‌رم له‌ حاڵى ئه‌و ژن و مێرده‌ سوڕماوه‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و ئه‌ولادم له‌ به‌ین بردن ئه‌ییوبم توشى ئه‌و ده‌رده‌کرد, که‌چى ده‌ست له‌ شوکرى خوا و سه‌بر و شوکر هه‌ڵناگرى, گوتیان ئه‌ى باوکه‌ گه‌وره‌ى ئێمه‌ تۆ ئاده‌مت به‌ چ فێڵێک له‌ به‌هه‌شت ده‌رکرد به‌و فێڵه‌ش ئه‌ییوب به‌ سه‌هو به‌ره‌ گووتى ڕاست ده‌که‌ن ئاده‌مم, به‌هۆى حه‌واوه‌ به‌ سه‌هو برد, بابچم بۆلاى ڕه‌حمه‌ى خێزانى و بزانم به‌ هۆى ئه‌وه‌وه‌ له‌ خشته‌ى نابه‌م هه‌ستا خۆى برده‌ سه‌ر شکلى پیاوێکى پیر و سه‌لامى له‌ ڕه‌حمه‌ کرد گووتى کوا مێرده‌که‌ت؟ ئه‌ویش به‌ گریانه‌وه‌ گووتى ئه‌وه‌تا حاڵى ئاوایه‌ که‌ ده‌بینى نه‌وه‌یه‌ بمرێ و نه‌وه‌یه‌ چاک وه‌بێ شه‌یتان ئه‌وه‌نده‌ى باسى زه‌مانى گه‌نجى و لاوى و ساغ و سه‌لامه‌تى حه‌زره‌تى ئه‌ییوبى بۆ کردو ماڵ و سه‌روه‌ت و کوڕه‌کانى خسته‌وه‌ بیر, تا ده‌ستى کرد به‌ گریان و هه‌ستا چوو به‌لاى حه‌زره‌تى ئه‌ییوبه‌وه‌ گوتى ئه‌رێ پێم ناڵێت تاکه‌ى خوا عه‌زابت ده‌دا؟! نه‌ماڵت ما, نه‌ئه‌ولاد, نه‌دۆست دێ به‌لاته‌وه‌, نه‌که‌س و کار و خزم و ڕه‌فیق, نه‌ گه‌نجیت ما, نه‌ گه‌وره‌یى حه‌زره‌تى ئه‌ییوب فه‌رمووى دیاره‌ شه‌یتان به‌ سه‌هوى بردوى ئه‌و قسانه‌ ده‌که‌ى گوتى باشه‌ ئه‌ى بۆ دوعا ناکه‌ى خوا چاکت کاته‌وه‌؟ فه‌رمووى: زۆرم به‌سه‌لامه‌تى ڕابواردووه‌ به‌لآم ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵه‌ نه‌خۆشم حه‌یا ده‌که‌م له‌ خوا داواى چاک بو بوونه‌وه‌ بکه‌م فه‌رمووى وادیاره‌ تۆ ئیمانت زه‌عیف بووه‌ به‌ قه‌زا و قه‌ده‌رى خوا تووڕه‌ بوو سوێندى خوارد و گوتى ئه‌گه‌ر خوا ڕه‌حمى کرد و چاک بوومه‌وه‌, شه‌رت بێ سه‌د دارت لێ ده‌م فه‌رمووى ئه‌وا له‌سه‌ر خۆشم حه‌رام کرد تازه‌ به‌ ده‌ستى تۆ نان ناخۆم و داواى هیچت لێ ناکه‌م, بڕۆ له‌ پێش چاوانم تا بزانین خواى گه‌وره‌ چ ده‌کا دایکه‌ ڕه‌حمه‌ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ به‌دڵى پڕ گریانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاوایى ڕۆیشت حه‌زره‌تى ئه‌ییوب که‌ خۆى به‌ ته‌نهایى دى و که‌س نه‌ما خزمه‌تى بکا و ده‌رده‌که‌شى ساعه‌ت به‌ ساعه‌ت گرانتر ده‌بوو, گریا و به‌زه‌یى به‌ خۆیدا هاته‌وه‌ هاوار ى کرد و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره‌ (أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ‌ وَأَنتَ أَرْ‌حَمُ الرَّ‌احِمِينَ)الانبیاْ /٨٣ ئازار به‌ دڵم گه‌ییوه‌ تۆش له‌ هه‌موو که‌ست زیاتر به‌زه‌یت به‌ به‌نده‌گاندا دێته‌وه‌ که‌یفى خۆته‌. (فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ‌)الانبیاْ /٨٢ خوا ده‌فه‌رموێ: فه‌ورى دووعاکه‌مان گیرا کرد و به‌لآکه‌مان له‌سه‌ر لابرد و به‌ هۆى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیله‌وه‌ پێمان گوت: (ارْ‌كُضْ بِڕ‌جْلِكَ هَـٰذَا مُغْتَسَلٌ بَاڕ‌دٌ وَشَرَ‌ابٌ) ص/ ٢٢ پێ بده‌ به‌زه‌ویدا که‌ قاچى له‌ ئه‌رزدا ئاوێکى جوان و ساف و سارد و شیرین هه‌ڵ قوڵى, حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل فه‌رمووى خوا ده‌فه‌رموێ له‌و ئاوه‌ خۆى بشوا, خۆى شت, به‌ ئه‌مرى خوا به‌ده‌نى وه‌ک جاران چاک بۆوه‌ و فه‌رمووى: بى خۆوه‌! خواردیشیه‌وه‌ برینى ده‌رونیشى سارێژ بوو, سوجده‌ى شوکرى برد و هه‌ستا به‌ره‌و ئاوایى که‌وته‌ ڕێ, ڕۆیشت. تا گه‌ییه‌ سه‌ر پردێک تووشى ئافره‌تێک بوو ده‌گریا و هاوارى ده‌کرد فه‌رمووى ئه‌ى زه‌عیفه‌ چیت لێ قه‌وماوه‌؟ ڕه‌حمه‌ خان هات به‌لایه‌وه‌ گوتى: به‌ قوربانت بم مێرده‌که‌م به‌ نه‌خۆشى له‌ فلآن که‌لاوه‌دا که‌وتبوو, تا هاتمه‌وه‌ له‌وێ نه‌ما بوو جا نازانم گورگ خواردوویه‌تى؟ چى لێ به‌سه‌ر هاتووه‌ وه‌خته‌ له‌ تاوانى شێت بم, فه‌رمووى باشه‌ مێرده‌که‌ت چ نه‌خۆشى یه‌کى بوو؟ ناوى چیه‌؟ گوتى به‌سه‌ده‌قه‌ت بم لێت به‌ دوور بێ نه‌خۆشى یه‌کى زۆر خه‌راپ بوو بۆ گێڕانه‌وه‌ نابێ ناویشى ئه‌ییوب بوو پێغه‌مبه‌رى خوا بوو فه‌رمووى باشه‌ به‌ ساغى وه‌ک کێ ده‌چوو؟ خاتو ڕه‌حمه‌ ته‌ماشاى کابراى کرد و گوتى والله وه‌ک تۆ ده‌چوو تۆ ده‌ڵێ هه‌وى ئینجا حه‌زره‌تى ئه‌ییوب خۆى ئاشکرا کرد و به‌یه‌کتر شاد بوونه‌وه‌ و شوکرانه‌ى خوایان کرد چوونه‌وه‌ خانوه‌ کۆنه‌که‌یان له‌و کاته‌دا به‌ ئه‌مرى خوا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات وه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێ (وَوَهَبْنَا لَهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَ‌حْمَةً مِّنَّا وَذِكْرَ‌ىٰ لِأُولِي الْأَلْبَابِ)ص/ ٤٣ خێزانه‌که‌مان بۆ گه‌نج کرده‌وه‌ و کوڕه‌کانمان بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ى دیشمان ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان دایه‌ به‌ ڕه‌حمه‌تى خۆمان, بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ هۆى یادکردنه‌وه‌ و هه‌ت دنیا هه‌یه‌ به‌ داستان بگێڕنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن عه‌قڵ و بیر و هۆشن په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن. حه‌زره‌تى ئه‌ییوب ویستى بۆ ئه‌وه‌ى سوێندى لێ نه‌که‌وێ سه‌د داره‌که‌ له‌ ڕه‌حمه‌خان بدا خواوه‌ندى گه‌وره‌ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى نارد فه‌رموى به‌ ئه‌ییوب بڵێ: (وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَاضْڕ‌ب بِّهِ وَلَا تَحْنَثْ)ص/ ٤٤ وه‌ره‌ سه‌د شوڵک و تووڵه‌دارى باریک پێکه‌وه‌ ببه‌سته‌ و له‌ له‌ خێزانه‌که‌تیان ڕاکێشه‌ تا سوێنده‌که‌ت لێ نه‌که‌وێ و ئه‌زیه‌تیش به‌ ڕه‌حمه‌ خانى ژنت نه‌گا چونکه‌ زۆر به‌ عه‌هدو وه‌فا بوو له‌ گه‌ڵت با دڵى نه‌شکێ. (إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرً‌ا نِّعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ)ص/ ٤٤ خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه‌ حه‌زره‌تى ئه‌ییوبمان به‌ تاقى کرده‌وه‌ باشترین به‌نده‌ بوو که‌ خۆى ڕاگرت بۆ به‌لآو موسیبه‌ت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ و هه‌ر باشترى زکرى خوا ده‌کرد نا شوکر نه‌بوو و زیاتر له‌ خوا ده‌ترسا و له‌به‌ر خوا ده‌پارایه‌وه‌. گوێ گرینه‌ له‌ باسى ژیانى و به‌سه‌رهاتى پێشه‌واى سابیران و خۆڕاگران و ده‌رده‌داران حه‌زره‌تى ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ردا ئه‌و ئامۆژگاریه‌مان ده‌ست ده‌که‌ون. یه‌که‌م ده‌بێ ئینسانى موسڵمان چاو له‌ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب بکا, هه‌ر وه‌ک له‌ کاتى سه‌روه‌ت و خۆشى و سه‌لامه‌تیدا ده‌بێ شوکرانه‌ى نیعمه‌تى بکا, له‌ وه‌ختى ته‌نگ چه‌ڵه‌مه‌ و فه‌قیرى و نه‌خۆشى و به‌لآ و موسیبه‌تیشدا خۆڕاگر و سابیر بێ. دووه‌م ئینسان نابێ وا بزانێ به‌لآو موسیبه‌ت و فه‌قیرى نیشانه‌ى خه‌راپى ئینسانه‌ خۆ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌رى خوا بوو, خه‌راپ نه‌بوو ئه‌ى بۆ تووشى ئه‌و ده‌رده‌ گه‌وره‌ و گرانه‌ بوو؟ سێ یه‌م ده‌بێ بزانین که‌ به‌لآ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ئاده‌میزاده‌. چواره‌م زانیمان که‌ سه‌بر و خۆ ڕاگرتن خولق وخو ڕه‌وشتى پێغه‌مبه‌رانه‌. پێنجه‌م ده‌بێ ئینسان له‌کاتى به‌لآدا په‌نا بۆ خوا به‌رێ و له‌به‌ر خوا وه‌پاڕێ. شه‌شه‌م له‌ئایه‌ته‌که‌دا که‌ خوا فه‌رمووى: له‌و ئاوه‌ خۆت بشۆ و بیخۆوه‌ ئه‌وه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێ که‌ ده‌واو ده‌رمان به‌ ئه‌مرى خوا ده‌بنه‌ هۆى چاک بوونه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشى هه‌ر وه‌ک به‌ زاهیرى ئاوه‌که‌ بۆ حه‌زره‌تى ئه‌ییوب بوو به‌ شیفا حه‌وته‌م ده‌بێ پیاو به‌ وه‌فا بێ و بێ وه‌فا نه‌بێ به‌ تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ژن که‌ شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵتایه‌, ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیشى کرد ده‌بێ لێ ببورێ چونکه‌ خوا فه‌رمووى له‌ باتى سه‌د دار سه‌د تووڵى باریک به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ و به‌یه‌ک که‌ڕه‌ت له‌ ڕه‌حمه‌خان بده‌,ئینجا حه‌زره‌تى ئه‌ییوب له‌ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو سێ ساڵیدا وه‌فاتى کرد و گۆڕى موباره‌ک و پیرۆزى به‌ ڕیوایه‌تێک له‌ ولآتى شامه‌. ئه‌وه‌بوو باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى سه‌رده‌سته‌ى سابیران و پێشه‌واى خۆ ڕاگران حه‌زره‌تى ئه‌یبوب. ئومێد ده‌که‌م په‌ند له‌ ژیانى وه‌رگرن و له‌سه‌ر به‌لآ و موسیبه‌ت سابیر و خۆڕاگر بن تا خوا پاداشتان بداته‌وه‌ به‌ ئاوات بگه‌ن.

2 (دەستکاری کراوە: kani-slimany 2012-02-25 04:22:59)

وه‌ڵام: ژیانی پێغەمبەران. ١-(پێغەمبەر ئەیوب درودی خوای لە سەربێت)

[size=24] دةس خؤش خودا  باداشتت بداتةوة [/size]

ﻟﻪ ﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﻣﻨﺪﺍڵیدا ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ
ﺑڵێت ﺧﯚﺷﻢ ﺩﻩﻭێیت ﺑﺮﺍﻭﻩﯾﻪ.....به‌ڵام
ﻟﻪﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﮔﻪﻭﺭﻩﻛﺎﻧﺪﺍ ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ ﺑڵێت
ﺧﯚﺷﻤﺪﻩﻭێﯿﺖ ﺩﯙڕﺍﻭه

3

وه‌ڵام: ژیانی پێغەمبەران. ١-(پێغەمبەر ئەیوب درودی خوای لە سەربێت)

kani-slimany نووسی:

[size=24] دةس خؤش خودا  باداشتت بداتةوة [/size]

4

وه‌ڵام: ژیانی پێغەمبەران. ١-(پێغەمبەر ئەیوب درودی خوای لە سەربێت)

بارك الله‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

5

وه‌ڵام: ژیانی پێغەمبەران. ١-(پێغەمبەر ئەیوب درودی خوای لە سەربێت)

خوودا جه‌زات بداته‌وه‌،كاتێكی ده‌وێت بۆ خوێندنه‌وه‌ به‌ڵام پێویسته‌ ماندوو نه‌بیت و ده‌سته‌كانت خۆشبێت

[size=24]
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌
به‌بیانوی‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌وه‌
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی‌ ته‌نیایی‌.
[/size]

6

وه‌ڵام: ژیانی پێغەمبەران. ١-(پێغەمبەر ئەیوب درودی خوای لە سەربێت)

زۆر بە تامەزرۆییەوە هەموویم خوێندەوە پڕ بوو لە مانا جزاک الله خیرا

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]