بابهت: خۆت بە گەورە پیشان مەدە، با بچووک نەبیتەوە!
[center][size=24]خۆت بە گەورە پیشان مەدە، با بچووک نەبیتەوە!
ئەى ئەو کەسەى "أنا"یەکى دوو چەندانەى تێدایە و گرفتارى خۆ بەگەورە زانین و لەخۆبایىبوون بووە!
پێویستە شارەزاى ئەم پێوەرە ببیت:
هەموو کەسێک پەنجەرەیەکى هەیە، چ بۆ سەیرکردن و چ بۆ پیشاندان، لـێیەوە دەڕوانێتە کۆمەڵ.. ئەو پەنجەرەیەش پێى دەوترێت: پلە و پایە..
... جا ئەگەر ئەو پەنجەرەیە لە باڵاى نرخ و بەهاى خۆى بەرزتر بوو، ئەوا بە "تەکەببور" باڵاى نرخ و بەهاى خۆى درێژ دەکات تاکو لەو پەنجەرەیەوە دەربکەوێت.. بەڵام گەر پەنجەرەکـەى لە باڵاى هیممەتى ئەو نزمتر بوو، ئـەوا بە "تەوازوع"ەوە خۆى بچووک دەکاتەوە و دادەنەوێت تا لەو ئاستەدا دەبینێت و دەشبینرێت!
پێوەرى مەزنایەتى لە مرۆڤانى کامڵدا تەوازوعە..
بەڵام کەسانى بوودەڵە و ناتەواو، پێوەرى بچووکىیان تەکەببورە[/size]![/center]
بەدیعوززەمان سەعیدى نوورسى
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر