بابه‌ت: گوگڵ چاویلكه‌ی زیره‌ك دروست ده‌كات
گوگڵ چاویلكه‌ی زیره‌ك دروست ده‌كات
کۆمپانیای گوگڵ، سەرقاڵی دروستكردنی جۆرێك چاویلكه‌ی نوێیە، کە بە چاویلكه‌ی 3G و 4G ناوده‌برێت و زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سمارت فۆنی تێدایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ئەم جۆرە ئامێرە ده‌توانرێت كۆنێكت بكرێت به ئینته‌رنێته‌وه‌و راسته‌وخۆ هه‌مو زانیارییه‌كان ده‌دات به به‌كارهێنه‌ر، ئەمە وێڕای ئەوەی به به‌رده‌وامی ئاماژه ده‌كات به كه‌ش و هه‌واو به‌رزی له‌ئاستی روی ده‌ریاوه.
ئه‌م چاویلكه‌یه پێك دێت له كامێرایه‌ك و كارپێكهرێك به‌توانای یه‌ك گێگا و(GPS)ێك و چه‌ند ئامیرێكی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌توانرێت له‌م چاویلكه‌یه‌دا چه‌ند ئیمه‌یڵ و ئهدرێسێك خەزن بكرێت بۆ كاتی پێویست .
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم