1

بابه‌ت: وردەکارییەکانی خەڵاتی ئۆسکار

لەبارەی خەڵاتی گەورەی "ئۆسكار"ـەوە
خەڵاتی ئۆسكار ساڵانە وەكوو نەریتێكی سینەمایی لەلایەن ئەكادیمیای زانست و هونەر و وێنە جووڵاوەكانەوە پێشكەش دەكرێت. ئەم ئەكادیمیایە خۆی لە 11ـی مانگی مەی ساڵی 1927ـدا دامەزراوە. لە 16ـی مەی 1929ـەوە ساڵانە لە مانگی ئاداردا خەڵاتەكانی خۆی دەبەخشێت. خەڵاتەكانی سەرباری باشترین فیلم و ئەكتەری كوڕ و كچ و باشترین دەرهێنەر و وێنەگرتن و مۆنتاژ و مۆسیقا و دەنگ و كاریگەری سینەمایی و سیناریۆ و ماكیاژ و چەند بواری دیكەیش دەگرێتەوە، كە كۆی بوارەكانی 25 بوارە.

ناوی "ئۆسكار" لە چییەوە هاتووە؟
تا ئێستا ڕوون و یەكلا نەبووەتەوە كە ناوی "ئۆسكار" لە چییەوە هاتووە، بەڵام ئەوە باس دەكرێت كە خانمە ئەكتەری گەورەی ئەمەریكایی (پیتی دەیڤز) لە ساڵی 1928ـدا كاتێك كە ئەو ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندن دەبێت، كاتێك كە بۆ یەكەمین جار پەیكەری خەڵاتەكە دەبینێت دەڵێت"لە دیمەنی (ئۆسكار)ـی مێردم دەچێت بە كوێری"، ئیتر لەوەوە ناوی خەڵاتەكە نرا "ئۆسكار".

پێكهاتەی خەڵاتەكە
خەڵاتەكەی "ئۆسكار"، بریتیە لە پەیكەری سوارچاكێك كە شمشێرێكی بەدەستەوەیە و لەسەر شریتێكی سینەمایی وەستاوە. درێژییەكەی 34 سانتیمەترە و كێشەكەی 3.85 كیلۆ گرامە، لە هەردوو ماددەی ئەلەمنیۆم و مس دروستكراوە و بەزێڕ ڕووپۆشكراوە.

هەڵسەنگێنەران
ئەكادیمیای زانست و هونەر و وێنەی جووڵا و كە خەڵاتەكان دەبەخشێت، لە مانگی كانوونی دووەمی هەموو ساڵێكدا ناوی ناودێر و كاندیدەكانی ئاشكرا دەكات، پاشان بۆ هەڵسەنگاندنی ناودێرەكان 6000 هەزار پسپۆڕ و شارەزای هەیە كە بەشداری لە پرۆسەی هەڵسەنگاندندا دەكەن، لەو 6 هەزار هەڵسەنگێنەرە 1311 كەسیان ئەكتەری بواری سینەمان و نابێت خۆیان لە ڕیزی ناودێرەكاندا بن.

مەراسیمی ئەمساڵ
ئەمساڵیش وەكوو ساڵانی پێشوو مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەكانی "ئۆسكار" لە هۆڵی "كۆداك" لە شاری "لۆس ئەنجڵس" لە هەرێمی "كالیفۆرنیا" بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری ئەكتەر و دەرهێنەر و نووسەر و پسپۆڕانی بواری سینەما و ڕاگەیەندكارێكی زۆر بەڕێوە چوو و زیاتر لە 300 كەناڵی تەلەڤزیۆن ڕاستەوخۆ مەراسیمەكە پەخش كرا.
خه‌ڵاته‌كانی ئه‌مساڵ شەوی ڕابردوو دوای دوانزەی شەو بە كاتی هەولێر هەشتاو چوارەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار لە هۆڵی “كۆداك” لە شاری بەڤەرلی هیڵز لە لۆس ئانجلس دەستی پێكرد، كە یەكێكە لە گرنگترین فێستیڤاڵەكان كە هەموو ئەكتەرانی ئەمەریكا و جیهان چاوەڕوانی دەكەن. لەم فێستیڤاڵەدا زۆربەی هەرە زۆری ئەكتەران و هونەرمەندانی جیهان ئامادە بوون و فێستیڤاڵەكەیش چەند سەعاتێكی خایاند. سەرەتا بۆ بەخشینی ئۆسكاری باشترین فیلم نۆ فیلم كاندید كرابوون كە فیلمەكانیش بریتین لە: 1. فیلمی “The Artist” 2. فیلمی “The Descendants” 3. فیلمی “The Help” 4. فیلمی “Midnight In Paris” 5. فیلمی “Moneyball” 6. فیلمی “Hugo” 7. فیلمی “Tree Of Life” 8. فیلمی “Extremely Loud & Incredibly Close” 9. فیلمی “War Horse” خەڵاتی باشترین فیلمیش درایە ستافی فیلمی “The Artist”. هەروەكوو چاوەڕوانیش دەكرا خەڵاتی باشترین خانمەئەكتەر بەخشرایە (میرڵ ستریپ) بە هۆی باش ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی “The Iron Lady”ـدا، كاندیدە سەرەكییەكانی باشترین خانمەئەكتەریش بریتی بوون لە: 1. (گڵین كڵۆس)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “Albert Nobbs”ـدا. 2. (میڕل ستریپ)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “The Iron Lady”ـدا. 3. (ڤیۆلا داڤیس)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “The Help”ـدا. 4. (ڕۆنی مارا)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “The Girl With The Dragon Tattoo”ـدا. 5. (میشێل ولیامز)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “My Week With Marilyn”ـدا. كاندیدی باشترین ئەكتەری پیاویش بریتی بوون لە: 1. (جۆرج كلوونی)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “The Descendants”ـدا. 2. (گاری ئۆڵدمان)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “Tinker Tailor Soldier Spy”ـدا. 3. (براد پیت)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “Moneyball”ـدا. 4. (جین دوژاردن)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “The Artist”ـدا. 5. (دێیمیان بیچیر)ـی بەشدار بوو لە فیلمی “A Better Life”ـدا. بەڵام ئەوی چاوەڕوان نەدەكرا كە لەو فێستیڤاڵەدا ڕووبدات، ڕوویدا، لەبەر ئەوەی كە زۆربەی ڕەخنەگران ڕایان گەیاندبوو كە (جۆرج كلوونی) كاندیدی سەرەكییە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە، بەڵام پێشبینیەكان پێچەوانە دەرچوون و خەڵاتەكە بەخشرایە (جین دوجاردن). بۆ دەستنیشانكردنی باشترین دەرهێنەریش، چەند دەرهێنەرێكی ناودار كاندید كرابوون و لە نێو دەرهێنەرەكانیشدا (مایكڵ هازانڤیكوس) خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەست هێنا. كاندیدەكانی باشترین دەرهێنەریش بریتی بوون لە: 1. (مارتن سكۆرسەیزی)ـی دەرهێنەری فیلمی “Hugo”. 2. (تێرێنس مالیك)ـی دەرهێنەری فیلمی “Tree Of Life”. 3. (وودی ئالن)ـی دەرهێنەری فیلمی “Midnight In Paris”. 4. (ئەلێساندەر پەین)ـی دەرهێنەری فیلمی “The Descendants”. 5. (مایكڵ هازانڤیكوس)ـی دەرهێنەری فیلمی “The Artist”. بۆ باشترین كورتەفیلمی ئەنیمەیشنیش، فیلمی “The Fantastic Flying Books of Mr. Morris Lessmore”ـی خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت و بەسەر كورتە فیلمەكانی دیكەی كە كاندید كرابوون سەركەوت، كورتە ئەنیمەیشنەكانیش بریتی بوون لە: 1. “Dimanche/Sunday”. 2. “The Fantastic Flying Books of Mr. Morris Lessmore”. 3. “La Luna”. 4. “A Morning Stroll”. 5. “Wild Life”. هەروەها باشترین كورتەفیلمی دۆكومێنتی، كورتە فیلمی “Saving Face” خەڵاتەكەی پێشكەش كرا و كاندیدەكانی ئەو بەشەیش بریتین لە: 1. “The Barber of Birmingham”. 2. “God Is the Bigger Elvis “. 3. “Incident in New Baghdad “. 4. “The Tsunami and the Cherry Blossom “. 5. “Saving Face”. بۆ باشترین بابەتی سەرەكیی نێو فیلمەكانیش بۆ جارێكی دیكە فیلمی “The Artist” براوەی خەڵاتەكە بوو، كاندیدەكانیشی بریتی بوون لە: 1. “The Adventures Of Tintin”. 2. “The Artist “. 3. “Hugo”. 4. “Tinker Tailor Soldier Spy”. 5. “War Horse “. كاندیدەكانی باشترین دیزاینی جلوبەرگی فیلمیش بریتی بوون لە: 1. “Anonymous”. 2. “The Artist”. 3. “Hugo”. 4. “Jane Eyre”. 5. “W.E.”. بە هەمان شێوە فیلمی “The Artist” بۆ ئەو خەڵاتە دەستنیشان كرا و خەڵاتەكەی وەرگرت. شایانی ئاماژەیە كە لەم فێستیڤاڵەدا بە شێوەیەكی فەرمی ڕێز لە خانمەگۆرانیبێژی كۆچكردوو (ویتنی هیوستن) گیرا، كە لەم مانگەدا لە هۆتێلی “بەڤەرلی” كۆچی دوایی كرد. هەروەها فیلمی “The Artist” زۆرترین خەڵاتەكانی ئەو فێستیڤاڵەی بەدەست هێنا، كە ئەوەیش شتێكی چاوەڕوان نەكراو بوو.



س/ سایتی هەولێر

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

2

وه‌ڵام: وردەکارییەکانی خەڵاتی ئۆسکار

بؤیةکةم جار فلیمیکی ئیرانی خةلاتی ئوسکاری وةرگرت دةست خؤش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: وردەکارییەکانی خەڵاتی ئۆسکار

سوپاس کاک کۆسرەت

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

4

وه‌ڵام: وردەکارییەکانی خەڵاتی ئۆسکار

K O S R A T نووسی:

بؤیةکةم جار فلیمیکی ئیرانی خةلاتی ئوسکاری وةرگرت دةست خؤش

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

5

وه‌ڵام: وردەکارییەکانی خەڵاتی ئۆسکار

سوپاس کاک بەختیار

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]