بابه‌ت: بۆچی بەم جل و بەرگەوە
بۆچی بەم جل و بەرگەوە
وێنەی ئێمەدەگری خاڵە ...؟
ئێمە چیبکەین ....؟
کە گریفانەکانی باوکم
وەکو مێشکی بەرپرسەکانی ئەم وڵاتە بەتاڵە .
هه‌ڵبه‌ته هه‌موو به‌ر پرسه‌کان نا به‌ڵام زۆر به‌یان...
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم