بابه‌ت: فرمێسكم بۆ تۆ ئهڕيژم
فرمێسكم بۆ تۆ ئهڕيژم
تۆ ئه‌شك بۆ كێ ڕۆئهكهی؟
ئه‌و كه‌سه‌ی دوای من خۆشت ئه‌وێ
باسی عه‌شقی چۆن بۆ ئه‌كه‌ی؟
ئه‌وه تۆ نیت كه‌من ئه‌موویست
شایه‌نی ئه‌م ئه‌وینه بێ
حه‌یفه كه‌سێك خۆیكا به‌گوڵ
له‌ڕاستیدا گوڵیش نه‌بێ!
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم