بابه‌ت: فه‌یسبووك تایم لاینی بۆ په‌یجه‌كان خسته كار...زانيارى زؤر بخوينةوة
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به شێوه‌ی خودكار(تۆماتیك)خزمهتگوزر� �ی تایم لاینیی بۆ په‌یجه‌كان خسته كار.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی فه‌یسبووك له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بۆهه‌موو ئه‌كاونته‌كانی فه‌یسبووك خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
شایه‌نی باسه دوای خستنه كاری ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به شێوه‌ی ناچاركردن بۆهه‌موو به‌شداربونی فه‌یسبووك له پێشووتر ، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه بۆ خاوه‌ن په‌ره‌كان كه‌وته كار، هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س ئه‌م شێوه‌یه‌یان به‌دڵ نیه و فه‌یسبووكیش ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ت پێده‌دات كه بیگۆریتهوه بۆ شێوازه كۆنه‌كه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆكاتێكی دیاری كراوه و له كۆتاییدا هه‌ر ناچارت ده‌كاته‌وه كه بیگۆریت بۆ ئه‌م شێوه‌یه نوێیه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش تایبته‌مه‌ندیه نوێیه‌كانی تایم لاینی په‌ڕه‌كانی فه‌یسبووكه :
1- له‌مه‌ودا ئه‌ندامانی(هه‌وادار) په‌یجه‌كان ئه‌توانن ڕاسته‌وحۆ نامه بۆ په‌یجه‌كه بنێرن هاوشێوه‌ی ئه‌كاونتی تاكه كه‌سی .
2-ئه‌و فۆتۆ و پۆست و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ی كه ئاره‌زووت لێ ی هه‌یه ، ئه‌توانی له‌سه‌ره‌وه‌ی پهڕةكهت بیهێڵیته‌وه و نه‌چێته خواره‌وه(بۆنمونه ڕێت پێده‌دات تا 12 ئهپڵیكهیشن له‌سه‌روه‌ی پهرهكهت بهێڵیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س بیبێنێت).
3-بۆردێكی تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یج كراوه‌ته‌وه، واته ئاسانكاری كراوه بۆ بهڕێوهبهركان كه سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه تازه لایكی په‌یجه‌كه‌یان كردوه یا خود كۆمێنتیان نوسیوه و لایكیان كردوه.
4-كه‌ڤه‌ر فۆتۆ ، ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته تایم لاینی پهرهكهت ، پێوسته قه‌باره‌كه‌ی 850*315 پێكسڵ بێت.
5-هه‌ر له بۆردی به‌ڕێوه‌به‌ر ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ت پیشان ده‌دت كه به‌ندكراون و ئه‌توانیت دووباره ڕێگه‌یان پێبده‌یته‌وه بۆ به‌شداری كردن.
6-له‌هه‌مووی گرنگتر ، ئه‌مجاره‌یان ئه‌توانیت ناوی په‌یجه‌كه‌ت بگۆرێت ته‌نها لای هه‌وادارانت ، ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزاریه‌كی ئێجگار باشه ، له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی په‌یجه‌كان ئه‌وه‌بوو كه نه‌ده‌توانرا ناوی په‌یجه‌كه بگۆردرێووت .
کوردکلیک