1

بابه‌ت: دروست كردني كفته

دروست كردني  خؤ شتر ين خوا ردن   



سێ به‌رداخ برنج.

- گۆشت .

- قیمه‌ .

- که‌ره‌وز

- به‌هاراتی ره‌ش .

- نۆکی ساخ یان له‌تکه‌نۆک .

- زه‌رده‌چیوه‌ .

- کشمیش و باده‌م به‌پێی حه‌زت .

فه‌رموو ئێستاش ده‌ست به‌ ئاماده‌کردنی ده‌که‌ین له‌گه‌لم بن :

سه‌ره‌تا 3 په‌رداخ برنج بخه‌ ناو ئاوه‌وه‌ تا ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سه‌عات, پاشان به‌ سوزگیه‌ك بی پاڵێوه‌ تا جوان ئاوه‌كه‌ی لێ ببێته‌وه‌ .

پاشان به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ (مه‌كینه‌یی زه‌ڵاته‌)ی بده‌ تا ووورد ده‌بێت, كه‌وچكێكی چێشت خوێی پێوه‌كه‌,
پاشان ڕوبعی كیلۆیه‌ك یان زیاتر به‌پێی ئاره‌زوو گۆشتی حه‌یوان بهێنه‌ جوان هه‌موو چه‌وریه‌ك یان پێستێك كه‌ پێوه‌یه‌تی لێی بكه‌ره‌وه‌ واته‌ (با ته‌نها گۆشته‌كه‌ بمێنێته‌وه‌) ئینجا به‌ چه‌قۆ كه‌مێك ووردی بكه‌و به‌ ده‌ست تێكه‌ڵ به‌ برنجه‌كه‌ی بكه‌, وه‌ جارێكی تر به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ی بده‌ تا جوان وورد ئه‌بن و وه‌ك هه‌ویری لێ دێت.

پاشان قیمه‌ بۆ ناو كفته‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

تاوه‌یه‌ك بێنه‌و كه‌مێك ڕۆنی تێدا بقرچێنه‌، پیازێك زیاتر یان كه‌متر به‌پێی ئاره‌زوو وورد بكه‌ و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌ناوی دا, هه‌ندێك كه‌ره‌ووز وورد بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵی دا, قیمه‌كه‌ خۆێی پێوه‌ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاز و كه‌ره‌ووزه‌كه‌, كه‌مێك به‌هاراتی ڕه‌شی پێوه‌كه‌, كشمیش و بایامی تێ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووی, بۆ خوشكێك كه‌ حه‌زی له‌ به‌هاراتی ڕه‌ش یا كشمیش یا بایام نه‌بێت ئه‌توانیت تێ ی نه‌كات.

كه‌ جوان ئه‌مانه‌ت سور كرده‌وه‌ ئینجا بیكه‌ به‌ سوزگیه‌ك دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆنی پێوه‌ نه‌مێنێت ‌چونكه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ ڕۆن له‌ناو قیمه‌ی كفته‌كه‌دا نه‌بێت ‌چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنی كفته‌كان.

برنجه‌كه‌ی كه‌ حازرت كردبوو پێشتر بیهێنه‌و گونك گونكی بچوك بیخه‌ ناو ده‌ستت‌ كه‌مێك قوڵی بكه‌و ئینجا له‌ قیمه‌ حازركراوه‌كه‌ پڕی بكه‌ وه‌ پاشان ده‌می دابخه‌و جوان خڕی بكه‌ره‌وه‌. با گونكی برنجه‌كه‌ نه‌ ئه‌ستور بێت وه‌ نه‌ ته‌نك.

ئینجا مه‌نجه‌ڵێك بهێنه‌, ئه‌و ڕۆنه‌ی له‌ قیمه‌كه‌ جیات كردبۆوه‌ بیخه‌ ناوی, پاشان كه‌مێك ئاوی تێ بكه‌ تا دێته‌ كۆڵ, كه‌ كوڵا هه‌ندێك نۆك یان له‌تكه‌ نۆكی تێ بكه‌ (ئه‌گه‌ر له‌تكه‌ نۆكت به‌كار هێنا با (30) ده‌قه‌ پێشتر له‌ئاودا خوسابێت, وه‌ ئه‌گه‌ر نۆكی ساخت به‌كار هێنا ئه‌وا ئه‌بێت نۆكه‌كه (10) سه‌عاتێك له‌ئاودا بووبێت تا جوان بخوسێت).

پاشان كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌ی تێ بكه‌ یان ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد شله‌كه‌ت سوور بێت ئه‌توانی دۆشاوی تێ بكه‌یت له‌ بری زه‌رده‌چه‌وه‌.

پاشان كفته‌كان یه‌ك یه‌ك به‌ هێواشی بخه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌. تامی ئاوه‌كه‌ بكه‌ ئه‌گه‌ر خوێی ویست تێ بكه‌, ئه‌گه‌ر هاتوو قیمه‌ مایه‌وه‌ و هه‌ویری برنجه‌كه‌ ته‌واو ببوو ده‌توانی قیمه‌كه‌ بخه‌یته‌ ناو ئاوه‌كه‌ی.

له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دای بنێ تا ده‌كوڵێت ئه‌بینی کفته‌که‌ نه‌رم ده‌بێت به‌ڵام وریابه‌ زۆر له‌سه‌ر ئاگر نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ کفته‌که‌ نه‌رمتر ئه‌بێ و ده‌شکێ .

432181_294382507284187_239678956087876_734926_187107211_n.jpg

2

وه‌ڵام: دروست كردني كفته

[size=24]  دةس خؤش [/size]

ﻟﻪ ﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﻣﻨﺪﺍڵیدا ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ
ﺑڵێت ﺧﯚﺷﻢ ﺩﻩﻭێیت ﺑﺮﺍﻭﻩﯾﻪ.....به‌ڵام
ﻟﻪﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﮔﻪﻭﺭﻩﻛﺎﻧﺪﺍ ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ ﺑڵێت
ﺧﯚﺷﻤﺪﻩﻭێﯿﺖ ﺩﯙڕﺍﻭه

3

وه‌ڵام: دروست كردني كفته

dast xosh bram

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: دروست كردني كفته

[size=24]ده‌ سته‌كانت خۆش زۆر خۆش بوو
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من زانی بم كفته‌ به‌بڕوش چاك ده‌ كرێت نه‌وه‌ك به‌برنج
هاوڕێیه‌ك تازه‌ ژنی هێنابوو به‌ساواری كفته‌یان چاكردبوو:D
[/size]