1

بابه‌ت: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی هه‌ژده‌یه‌م...!

[size=24]پ851\ پاڵه‌وانی قه‌ڵای دمدم کێبووه‌؟
و\ خانی له‌پ زێرین واته‌ میری ڕه‌واندز

پ852\ گه‌وره‌ترین یانه‌ی وه‌رزشی که‌ جێگای بینه‌ری بێته‌وه‌؟
و\ له‌ (چیکۆ سلۆڤاکیا) یه‌ جێگای 240 هه‌زار که‌س ده‌بێته‌وه‌

پ853\ به‌رزترین  شاخی سنوری سلێمانی کامه‌یه‌؟
و\ پیره‌مه‌گرون و ته‌خته‌ سه‌ر به‌سنوری ئێران

پ854\ به‌چکه‌ی گه‌نگه‌ر که‌له‌دایک ده‌بێت چه‌نده‌؟
و\  1 میله‌ که‌نگه‌ر خۆی 2 مه‌تر وله‌ده‌یا 5 سانتیمه‌تره‌

پ855\ به‌کام وڵات دوترێت وڵاتی  سه‌ر زه‌مینی که‌نگه‌ر؟
و\ ئۆسترالیا

پ856\  ئه‌صڵی( ووشه‌ی ئه‌رشیف)؟
و\ له‌ ووشه‌ی (ئارشیف) یۆنانیه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ به‌ ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن (ئه‌رتاشیف) که‌ بۆیه‌که‌م جار له‌ساڵی 1600 به‌کارهات مانای وشه‌که‌ش واته‌ ( هه‌ڵگرتنی ئه‌و فایلانه‌ی که‌ پێویسته‌ بۆکار)

پ857\ پاش داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌خۆر ئاوای عێراق ده‌وترا چی؟
و\ وولایه‌تی موصڵ

پ858\ داهاتی ساڵانه‌ی گه‌شتوگوزاری وویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی چه‌نده‌؟
و\60 ملیۆن دۆلار

پ859\ که‌ی پاره‌ی یۆرۆ به‌کار هات؟
و\ 1999

پ860\ کام هونه‌رمه‌ند شێوه‌کاری کورد ١٤ پێشانگای تایبه‌تی بۆ کرایه‌وه‌؟
و\ ئازاد شه‌وقی ساڵی 1923 له‌هه‌ولێر له‌دایک بووه‌

پ861\ کام گیاندار پێش هه‌موو هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌ ده‌کات؟
و\ که‌روێشک

پ862\ ساڤۆ کێیه‌؟
و\ ئه‌و کچه‌ شاعیره ‌ به‌ناوبانگه‌ یۆنانیه‌ بوو ساڵی 615 پ.ز له‌دایک بووه‌ له‌سه‌ر تاشه‌ به‌ردی (لوڤیا) خۆی فرێ دایه‌ خواره‌وه‌ و مرد

پ863\ ئاڵای ئۆلۆمپی له‌سه‌رده‌می گریکه‌کان چی بوو؟
و\ سێ دروشم بوو (ڕاکردن – بازدان – هه‌ڵدانی ڕم)

پ864\ کێ یه‌که‌م جار ئاڵای ئۆڵۆمپی داهێنا؟
و\ له‌دوای خولی پێنجه‌م له‌لایه‌ن (لیدی کرمان)

پ865\  درێژترین ( مانگرتن ) که‌ی بووه‌؟
و\ له‌ ئیکوادۆر بووه‌ له‌ساڵی 1920 بووه‌ که‌ ماوه‌ی 94 رۆژ به‌رده‌وام بوون ژماره‌یان 10 که‌س بوو له‌رۆژی 74 هه‌میندا دانه‌یه‌کیان مرد

پ867\ بچوکترین سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت کێ بوو؟
و\ (باباجانیا) سه‌رۆکی  گامبیا له‌ساڵی 1994 هه‌ڵبژێردرا ساڵی 1996 دیسان هه‌ڵبژێرایه‌وه‌ ته‌مه‌نی 29 ساڵ بوو

پ878\ له‌کاتی ئازادی عێراق کام سوپا هێزه‌کانی کێشایه‌وه‌؟
و\ فلیپین به‌هۆی  گیرانی که‌سێکی ویلایه‌ته‌که‌ی که‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ که‌ ژماره‌ی سوپاکه‌ی 51 که‌س بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ گیرابوو ناوی (ئه‌نجیلۆ دراکزۆ) چونکه‌ مه‌رجی ئازادکردنی ئه‌وه‌بوو که‌ سوپاکه‌یان بشکێته‌وه‌

پ879\ بچوکترین ئێسکی له‌شی مرۆڤ کامه‌یه‌؟
و\ ئێسکی گوێچکه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌قه‌د ده‌نکه‌ برنجێکه‌

پ880\ له‌تێکرا  له‌جیهاندا له‌یه‌ک هه‌فته‌دا چه‌ندێک زیادده‌کات؟
و\ 1 ملیۆن و نیو

پ881\ کام هه‌ستی مرۆڤ له‌کاتی مردن مێش هه‌مووی له‌کار ده‌که‌وێت؟
و\ هه‌ستی بیستن

پ882\ درێژترین پیاو کامه‌یه‌؟
و\ ناوی (لوینین ستاتینک) خه‌ڵکی ئۆکۆانیا  به‌رزیه‌که‌ی 2 مه‌تر 54 سم

پ883\ که‌ی دووه‌م و سێیه‌م حوکمه‌تی مه‌لیک مه‌حمود دامه‌زرا؟
و\ 4-3-1923  دووه‌م  4-7-1923 سێیه‌م

پ884\ کابینه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم له‌چه‌ند وه‌زیر پێکهاتووه‌؟
و\  15

پ885\ یاری ڕاکردن ئه‌بێتچه‌ند ڕابکه‌ن؟
و\   4295 مه‌تر

886\ کێیه‌  چوار ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک یه‌که‌مین پێشبرکێی ئۆتۆمبێلی به‌ده‌ست هێنا؟
و\ (مایکڵ سوماخه‌ر) له‌ئه‌ڵمانیا

پ887\ کێ یه‌که‌م جار سه‌یاره‌ی هێنایه‌ سلێمانی؟
و\ خه‌لیفه‌ پاشای یه‌که‌م

پ888\ ئه‌و سێ ژنه‌ کێبوون که‌ حوکمی سه‌رۆکایه‌تیان کردووه‌؟
و\ تانسۆ چیله‌ر     ئه‌ندێره‌ غاندی     مارگریت تاشه‌ر

پ889\ کام سه‌رکرده‌ی ژن با ژنه‌ ئاسنه‌که‌ ناسرابوو؟
و\ مارگریت تاشه‌ر

پ890\ وته‌ی کێیه‌( گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاوپۆشی بکه‌یت له‌هه‌ڵه‌کان)؟
و\ مارگری گرین

پ891\ که‌ی کوشتاره‌که‌ی ئه‌رده‌ن له‌فه‌له‌ستین ڕوویدا؟
و\ 17-9-1970

پ892\ که‌ی صادق شه‌ره‌ف که‌ندی ئێرانی تیرۆر کرا؟
و\ 17-9-1992

پ893\ که‌ی ڕێکه‌وتن نامه‌ی واشنتۆن له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌سترا؟
و\ 17-9-1998

پ894\ که‌ی مانگرتن له‌سلێمانی ڕوویدا؟
و\ 5-11-1991 ژماره‌یان 25 که‌س بوو

پ895\ که‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕیگای تورکیاوه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌؟
و\ 10-12-1996

پ896\ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چی به ‌سه‌له‌مه‌ی کوڕی ئه‌کوه‌ع  فه‌رموو؟
و\ ده‌یفه‌رموو له‌ پیاوه‌ باشه‌کانی ئێمه‌یه‌و به‌هه‌شتییه‌

پ897\ له‌خولی ئه‌سینا له‌مه‌له‌وانی کێ یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا؟
و\ (مایک فلیس) 8 مه‌دالیای کۆکرده‌وه‌ 6 ئاڵتون و 2 زیو

پ898\ (حفصه‌ی کچی إمامی عمر) پێش پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خێزانی کێبوو؟
و\  مونه‌یسی کوری حوزانی  زه‌هنی

پ899\ کێ یه‌که‌م جار فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کۆکرده‌وه‌ و نوسی؟
و\ محمدی کوڕی مه‌زله‌ی زه‌یدی

پ900\ یه‌که‌م جار کێ بنێشتی دروستکرد؟
و\ جۆن کلیز


چاوه‌ڕێی به‌شی نۆزده‌یه‌م   بن ...
[/size]


ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو‌ نێتدا : شازاده‌ شه‌نێ
کوردژین

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی هه‌ژده‌یه‌م...!

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ زۆر به‌ سوودن [/size]

3

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی هه‌ژده‌یه‌م...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ زۆر به‌ سوودن [/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی هه‌ژده‌یه‌م...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ زۆر به‌ سوودن [/size]

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

5

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی هه‌ژده‌یه‌م...!

دەستەکانت خۆش بێت ..زانیاری زۆر بە سوودو بە جێن هەر بژیت

6

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی هه‌ژده‌یه‌م...!

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو:)

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm