بابه‌ت: غه‌مباری پاش مردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست مه‌ترسیداره
غه‌مباری پاش مردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست مه‌ترسیداره
مرۆڤ به‌له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی خۆشه‌ویستی زۆر غه‌مبار ده‌بێت و ئه‌و غهمبارییهش ده‌بێته هۆكاری مردن. لێکۆڵینهوهیهكی هۆڵه‌ندی نیشانی ده‌دات، كه پیاوان پاش له‌ده‌ستدانی ژنه‌كانیان زۆر غه‌مبار ده‌بن و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له‌ئاكامی شیكاركردنهوهی داتاكان "Margaret Stroebe" و هاوه‌ڵه‌كانی له "Utrecht University" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "The Lancet"دا ده‌نووسن، كه پیاوان به مردنی ژنه‌كانیان ژیانیان لێ تاریك ده‌بێت و دووچاری غه‌مبارییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌بنه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر مردنی ژنه‌كانیان له 21%ی پیاوان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌كانی شیكاركردنهوهی داتاكان ده‌ریانخست. له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی مردنی ژنان به‌هۆی غه‌مباری مردنی مێرده‌كانیانه‌وه ده‌گاته له 17%.
توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه هۆكاری مردن به‌هۆی غهمبارهیهوه بۆ باری ده‌روونی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانه‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
زۆربه‌ی پیاوان به له‌ده‌ستدانی ژنه‌كانیان ڕێگای خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر و به‌هۆیه‌وه دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ی سی و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن ده‌بنه‌وه. له لێکۆڵینهوهكانهوه ده‌ركه‌وتووه، كه به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه مردنی پیاوان پاش مردنی ژنه‌كانیان سێ ئه‌وه‌نده به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه زیاتره.
بێجگه له‌وانه‌ش، ئه‌وانه‌ی دووچاری غه‌مباری ده‌بنه‌وه زیاتر دووچاری خه‌مۆكی و دڵڕاوكی و نه‌مانی وام بۆ خۆراك ده‌بنه‌وه.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نیشانی ده‌ده‌ن، كه پیاوان زۆر زیاتر له ژنان ڕێگای خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر و به‌و شێوه‌یه‌ش دووچاری سترێسكی زۆر ده‌بنه‌وه.
ئه‌نجامه‌كانی شیكاركردنه‌وه نیشانی ده‌ده‌ن، كه تێپه‌ڕ كردنی مانگی یه‌كه‌می له‌ده‌ستدانی ژن بۆ پیاوان زۆر ناهه‌مواره و ئه‌گه‌ره‌كانی خۆكوشتن به‌رزن.
له‌میانه‌ی شیكاركردنهوهكانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه كاریگه‌ری له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی خێزان ده‌رنه‌كه‌وت، چونكه داتای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دانیماركی ده‌ریده‌خات، كه دایكان و باوكان به‌له‌ده‌ستدانی منداڵێكیان زۆر غه‌مبار ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت له 30 ڕۆژی پاش مردن. لێره‌دا ئه‌گه‌ری خۆکوشتن زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی منداڵی كۆچكردوو زۆر گه‌وره نه‌بووبێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خۆزگه