بابه‌ت: له ساڵى 2011 به‌هۆى هێرشی نه‌هه‌نگى ده‌ریاوه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
توێژه‌ران له ڕ‌اپۆرتێكى تازه‌دا رایانگه‌یاندوه ، كه نه‌هه‌نگى ده‌ریاى له ساڵى ڕابردوودا له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا 12 كه‌سی كوشتووه ، كه ئه‌مه‌ش ژماریه‌كى به‌رزه له‌ماوه‌ى سالانى رابردوودا ، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌ریاوانه‌كان به شێوه‌یه‌كى زۆر ده‌چنه قۆلاى ئاوه‌كانه‌وه .
جۆرج برگ...ی‌س به‌رێوه‌به‌رى نێوده‌وله‌تى مه‌له‌فاتى هێرشی ماسی نه‌هه‌نگ له مۆزه‌خانه‌ى فلۆریدا بۆ مێژووى سروشتى له زانكۆى فلۆریدا ده‌لێت" هیچ حاله‌تێكى هێرشی كوشتن له ولاته یه‌كگرتووه‌كان تۆمارنه‌كراوه له‌ماوه‌ى پێنج سالى رابردوودا ، ته‌نها چه‌ند حاله‌تێكى هێرشكردنى ئاسایی نه‌بێت .
وتیشى ، كوژراوه‌كان به زۆرى له شوێنه چۆلهوانیهكاندا كه هیچ چاودێریه‌كى پزیشكى تێیدا نه‌بووه ڕوویانداوه .
به‌پێی هه‌والى ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا 75 هێرشكردنى نه‌هه‌نگ بۆسه‌ر مرۆڤ تۆماركراون ، كه له‌چاو ساڵى 2010 ژماره‌ى ڕووداوه‌كان دووئه‌وه‌نده به‌رز بووته‌وه .
برگیس ڕاشیگه‌یاند ، كه سێ كه‌س له ئۆسترالیا به‌هۆى هێرشی نه‌هه‌نگى ده‌ریایى و دوو كه‌س له‌هه‌ریه‌ك له ریونیۆن و دوورگه‌ى سیشل و باشورى ئه‌فریقیاو یه‌ك كه‌س له هه‌ریه‌ك له كۆستاریكاو كینیا‌و كالیدونیاى تازه گیانیان له‌ده‌ستداوه
بهمن بڵێ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت له‌كوێ ده‌بیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]