1 (دەستکاری کراوە: Muhamad Hady 2012-03-04 06:50:15)

بابه‌ت: ئەم کچە هەرای نایەوە

http://tinyurl.com/6lh86rd

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له‌ مه‌غریب رایانگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی ماریا كاریا زیاتر له‌ 830 هه‌زار دۆلاره‌ ته‌نیا بۆ به‌شداری كردن له‌ ئاهه‌نگی كۆتایی خولی 11ی میهره‌جانی(مه‌وازین)ی نێوده‌وڵه‌تی.
‌به‌مه‌ش گرێبه‌ستی ماریا كاری له‌ گرێبه‌ستی هه‌ر یه‌كه‌ له‌شاكیرا و ئالتون جۆنز تیپه‌ڕی كرد، چونكه‌ له‌ ساڵانی رابردوو یه‌كه‌میان 772 هه‌زار و دووه‌میان 594 هه‌زاریان وه‌رگرت بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌مان میهره‌جان كه‌ ماوه‌ی 11 ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌وڵاتی مه‌غریب ئه‌نجامده‌درێت.
زۆرێك له‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزیسیۆنی مه‌غریب ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان ئاراسته‌ی رێكخه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كرد و رایانگه‌یاند كه‌ له‌و بارودۆخه‌ ئابووریه‌ سه‌خته‌ی ئێستا وڵاتی مه‌غریب پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ناكرێ ئه‌م بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بده‌ن به‌ هونه‌رمه‌ندێك كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك یان دوو كاتژمێر یاخود هه‌ندێك جار ماوه‌ی چه‌ن خوله‌كێك گۆرانی ده‌ڵێن و ده‌ڕۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی پار روویدا كاتێگ شاكیرا ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك گۆرانی گوت و دواتر یه‌كسه‌ر ئاهه‌نگه‌كه‌ی جێهێشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند چالاكوانێكی سیاسی مه‌غریبی له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێك كرد دژی خه‌رج كردنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك گۆرانی ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كانی مه‌غریب له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان نییه‌.
.................................................................................................................................................................................................
سه‌رچاوه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست
[/color].................................................................................................................................[/center][/size]

ئةكةر لةسةر ما رةق بووى بةركى ناباكى مةبؤشة

2

وه‌ڵام: ئەم کچە هەرای نایەوە

xwendrayawa dast xosh kak muhamad

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: ئەم کچە هەرای نایەوە

K O S R A T نووسی:

xwendrayawa dast xosh kak muhamad

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

4

وه‌ڵام: ئەم کچە هەرای نایەوە

ئه‌وه‌ به‌ناو پاشایه‌كه‌یان خۆی به‌ خلیفه‌ی ئیسلام دائه‌نێ و نایه‌لێ كه‌س فتوا بدا له‌ مغریب ده‌ڵێ ته‌نها
من ئه‌توانم فتوا بده‌م..

ده‌س خۆش

[center][size=16]من واژووم نییه‌ چونكه‌ له‌وكاته‌ی خۆم بیردێ هه‌ر په‌نجه‌ مۆرم به‌كارهێناوه‌:D[/size][/center]