1

بابه‌ت: لۆس بلانکۆس درێژەی هەیە و گۆڵبارانی میوانە کاتالۆنییەکەی کرد

ەمشەو لە دواین یاری هەفتەی ٢٦ی خولی ئیسپانیدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکە میوانداری یانەی ئیسپانیۆل بەرشلۆنەی کاتالۆنی کرد .

ڕیاڵ مەدرید خاوەنی نۆ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکە و ئەمشەویش بە ئاسانی شکستی بە میوانە ڕۆح سوکەکەی هێنا .

جگە لەبەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە . لەم یارییەدا سامی خدێرا یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و  گۆنزالۆ هیگواین و ڕیکارۆ کاکاش کە لە هەفتەکانی ڕابردوو ئاستییان وەک پێویست نەبوو لەم یارییەدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لەسەر ئەنجامی یارییەکە .

ڕیاڵ هەر لە سەرەتاوە باشتر یاریکرد و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٢٤ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد  کە گۆڵی ژمارە ٣٠ ئەو یاریزانەبوو لەم وەرزەدا .  پاشان لە پلانێکی تەکیکی بەرزدا سامی خدێرا دووەم گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد . لە دووەم خولەکی نیوەی دووەمدا   گۆنزالۆ هیگواین کە چەندین یارییە گۆڵی تۆمارنەکردووە توانی گۆڵی ئیسپانیۆل بهەژێنێت و جیاوازییەکە بەرزبکاتەوە بۆ سێ گۆڵ .  ئەنجامەکە بەم شێوەیە نەمایەوە و ڕیکاردۆ کاکای ئەستێرەی یارییەکە کە دروستکەری گۆڵی سێیەم ئەمجارەیان خۆی چوارەمی هێنا . پاشانیش هەر لە تۆپێکی کاکا  هیگواین گۆڵی پێنجەمی ڕیاڵ و دووەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد .

بەم سەرکەوتنە گەورەیە ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە  ٦٧ خاڵ بە جیاوازی ١٠ خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنەی خاوەن پلەی دووەم .

http://l.yimg.com/j/assets/p/sp/getty/50/fullj.72cc9131ddee260bb0e0b0c871d26d4a/72cc9131ddee260bb0e0b0c871d26d4a-getty-509381391.jpg

ياريگا.