بابهت: ههینییه تاڵهكه.
[size=16]ھەینییە تاڵەکە .!!
کاتێک پێیان وتم: ناخۆشترین ڕۆژی ساڵی ڕابردووت چ ڕۆژێک بوو ؟ یەکسەر( ھەینیە تاڵەکەم ) بیر ھاتەوە، ئەو ڕۆژەی کە تۆ جێت ھێشتم ... !
ئەو ڕۆژەی نەمزانی بە چ ووشەیەک ماڵئاوایت لێ بکەم ؟ ئاخر ھاورێکەم زۆر زەحمەتە !!
ئەو خۆشیانە لە بیربکەین کە ھەمان بوو
پێکەنین تا ئەو ساتانەی دەموچاومان شین ھەڵدەگەرا
گفتوگۆ سەبارەت بەو شتانەی کە خۆشیمان تیدا دەبینی
ھەرکەس ئێمەی بینیبا وایدەزانی شێتین ...!!
ھاوڕێکەم .. لەبیرتە ئەو ڕۆژەی کە پەیمانمان بە یەکتردا وەکو دوو ھاورێی گیانی بە گیانی بەیەکەوە بین ھەرگیز لە یەکتری دانەبڕێین ..؟؟
ئیستا بۆ پەیمانەکەت شکاند. ؟ بۆ بووی بە ھاوڕێم ؟ بۆ جێت ھێشتم.؟
ئەی تۆ نەت ووت: رێگا سەختەکانی ژیان بەیەکەوە دەبڕین !
ئاخر ھاوڕێکەم خۆ ھێشتا ژیان بەردەوامە ، وە ڕێگا سەختەکانی ژیانیش لەبەردەممان ماوە .!! بۆ کۆچت کرد ؟ بۆ منت تەنیا ھێشتەوە ...؟
ئازیزەکەم تۆ لە ھەموو شتێ گرینگتر بووی بۆ من .
ئامادەبووم لە پێناو ھاوڕێیەتیمان ھەموو جۆرە قوربانیەک بدەم .
تۆش ئاوا بە ئاسانی و سادەیی جێتھێشتم و منت تەنیا ھێشتەوە لە ژیانێک کە ھەرگیز ناتوانم تێیدا دڵخۆش بم ...!!
لە ناو ھەموو ئەو کەسانەی کە تاکو ئیستا بینیومن تۆ ئەو کەسەی کە ھەرگیزاو ھەرگیز لە بیرت ناکەم ...
(( بمبەخشە و گەردەنم ئازاد بکە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان تۆم ئازار دابێ ....تاکو مردن دیتە ڕێم لە بیرت ناکەم ئەی تاکە ھاوڕێی ژیانم ))
ماڵئاوا ھاورێکەم ........
نوسینی : سەرھەنگ سعید
بڵاوكراوهی ڕازی هاوڕیكان[/size]