بابه‌ت: كۆمه‌ڵیك وته‌ی خۆم.
[size=16]به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌نده زۆر بوونه،مرۆڤ له‌ده‌ستیان بووه‌ته هه‌زار ڕوو و هه‌زار كه‌س و هه‌زار خه‌ون خولیا.به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌زارانی تری ئه‌و هه‌زارانه بهرژهوهندییهكهت ناپێكن ،چونكه هه‌زار دوژمنت بۆ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت دروست كردووه كه‌خودای هه‌ر هه‌زاریان ته‌نیا یه‌ك ڕووی دروست كردووه
[/size]
[size=16]هه‌مووان لهباوكه ئاده‌مه‌وه سه‌رمان هه‌ڵداوه،ڕاسته له رۆح و جه‌سته‌و ڕێگاوه جیاوازین،به‌ڵام خاڵههاوبهشهكانمان ئه‌وه‌نده كه‌م بوونه خه‌ریكه بیرمان چووه هه‌مان ڕێگای ئه‌وان ده‌گرین
گه‌ر وا بروات و خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه دواوه گومان له هه‌مان سهرچاوهییمان ده‌كرێت
[size=16]*سه‌یره كه‌سانێك هه‌ن بوونی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه,له‌كاتێكدا مه‌زنی ئه‌و خودایه‌یه كه له‌جیاتی خانه‌ی گۆشت ئاگر پێكهێنه‌ری جه‌سته‌یان نییه.
*له‌ئاسماندا كۆتره‌كان مرۆڤ به‌بچووكی ده‌بینن,چونكه به‌رز ده‌فڕن.به‌ڵام مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی كۆتره‌كان به‌بچووكی ده‌بینێت,چونكه نازانێت خۆی له ئاسماندا چه‌ند بچووكه.
*مرۆڤی ژیر و ناژیر ته‌نها له‌یه‌ك شت‌دا جیاوازن,مرۆڤی ژیر سه‌وڵ بۆ پێشه‌وه لێ ده‌دات,مرۆڤی ناژیریش سه‌وڵ بۆ چه‌ق و دوواوه.
*هه‌ندێك مرۆڤ له سواربوونی فڕۆكه ده‌ترسن,كه‌چی نازانن نیشته‌جێی ههسارهیهكن كه ڕووداوێكی بچووكی چه‌ند چركه‌یی و ملیمه‌تری ده‌بێته هۆی خستنی ئه‌و هه‌ساره‌یه سه‌رنج ڕاكێشه.
*ماسی وشكانییهكی گه‌وره‌و شوێنگه‌ی حه‌وت ملیارد كه‌سی به بچووك و ته‌نگ ناو ده‌بات و شوێنی خۆی تێدا نادۆزێته‌وه.مرۆڤیش له ئاوی جۆگه‌یه‌كه‌وه تا زه‌ریایه‌ك جێی خۆی نادۆزێته‌وه‌و پێی بچووكه.بۆیه نان بۆ نانه‌وا و گۆشتیتش بۆ قه‌ساب.[/size]
[size=16]هه‌ڵویست عبدالله زاده[/size]